لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10 کانونی یەکەم لە خەندا لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کەسانێک دەیانەویت بە وشەکانت توڕەت بکەن، بۆیە وریابە و هێمن هەڵسوکەوت بکە بۆ ئەوەی خاڵی لاوازت نیشانی بەرامبەرەکەت نەدەیت، هەوڵبدە ئەو پلانانەی لە مێشکتدا هەیە دەربارەی پیشەکەت جێبەجێیان بکەیت بۆ ئەوەی رەزامەندی خاوەن کارەکەت بەدەستبهێنیت، لێبوردن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت نهێنی بەردەوامبونی پەیوەندیەکەتانە.

گا 20\4 - 20\5
تەنانەت بە بچوکترین هەوڵدان لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، ئەمرۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت لەلایەنی کۆمه‌ڵایەتیەوە کەسانی نوێ دەناسیت و پەیوەندیەکانتان بەردەوام دەبێت، رێگەمەدە کەسانی چواردەورەت دەستوەربدەنە ژیانی تایبەتیتەوە، سوربە لەسەر ئەو ئامانجەی بۆ ژیانت داتناوە.

دوانە 21\5 - 20\6
چانسی ئەوەت دەبێت خۆشەویستەکەت ببینیت، لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانت هەوڵبدە بەشداری چالاکی و ئاهەنگەکان بکەیت و خۆت لە کەسانی چواردەورت دورمەخەرەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە ئامۆژگاری دەکرێیت بەوەی ئاگاداری تەندروستیت بیت، بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشییە درێژخایەنەکانت هەبێت پێویستە ئاگادار بیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ژیانی تایبەتیت لە ئێستادا زۆر باشە و هەمو شتێک بە پێی ئەو پلانەیە کە بۆت دانابو، تێگەیشتن لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت وادەکات پەیوەندیتان زیاتر بەرەو بەهێزبون بچێت، لە کاتی روبەڕو بونەوەی هەر کێشەیەک پێویستە زیاتر بە وریایی هه‌ڵسەکەوت بکەیت، ئەم چەند رۆژە تەندروستیت جێگیرە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەم چەند رۆژە بە تەواوی نا ئارامیت لەلایەنی دەرونیەوە و بەردەوام مێشکت بە بیرکردنەوە سەرقاڵە، هەوڵبدە کێشەکانت بۆ کەسێکی خۆشەویستت باس بکەیت بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە ئارامی بکەیت، هەرگیز سنورەکانت تێمەپەڕێنە لەلایەنی کۆمه‌ڵایەتیەوە دەنا دەکەویتە کێشەیەکی گەورەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ زۆرینەی کاتەکانت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر دەبەیت ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی هەست بە کەمترین سترێس بکەیت و پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت بەهێزببێت، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت زۆربەباشی دەڕۆن بەیوە بۆیە پێویست بە نیگەرانی ناکات، پاڵپشتیکردنی خۆشەویستەکەت وادەکات لەیەکتر نزیک ببنەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
روبەڕوی هەندێک کێشە دەبیتەوە لە ژیانی تایبەتیتدا، بەڵام بە زویی کۆتایی دێت ئەگەر کەمێک بە ژیرانە بیربکەیتەوە، گۆڕینی شێوازی هه‌ڵسوکەوتت لەگەڵ خێزانەکەت دەبێت بە سەرەتای لێکتێگەیشتنتان، هەوڵبدە لە کەسانی خۆپەرست دوربکەویتەوە، هەبونی پەیوەندی لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە تەنها کوشتنی کاتە گرنگەکانی ژیانتە، تەندروستیت لە ئێستادا زۆر باشە.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی سۆزداریەوە پێویستە راستگۆ بیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، درۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت وادەکات ناکۆکی بکەوێتە نێوانتان، بەهۆی ماندوبونتەوە لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە سترێس دەکەیت، باشترە کاتی زیاتر بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکەیت، ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باش نابێت لەلایەنی تەندروستیەوە، زیاتر ئاگاداری خۆت بە.

کەوان 22\11 - 21\12
بەردەوام نیگەرانی کەسانی چواردەورتیت ئەمەش وایکردوە بە تەواوی خۆت فەرامۆش بکەیت، ئەمرۆ رۆژێکی تایبەت دەبێت لەلایەنی سۆزداریەوە زیاتر گرنگیت پێدەدرێت لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، هەوڵبدە تۆش بە هەمان شێوە بیت، هەمو ئەرکانەی بەسەرتدا کەڵەکە ببون دەتوانیت ئەنجامیان بدەیت، ئەگەر تەندروستیت فەرامۆش بکەیت رەنگە توشی نەخۆشی ببیت.

گیسک 22\12 - 19\1
رەنگە ئەمرۆ تەندروستیت زۆر باش نەبێت بەڵام لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتو دەبیت و توانای ئەوەت دەبێت هەمو کارەکانت بە باشی ئەنجام بدەیت، ستایشکردنت لەلایەن هاوپیشەکانتەوە وادەکات زیات متمانەت بەخۆت هەبێت، چانسی ئەوەت دەبێت هاوڕێکانت ببینیت و کاتیان لەگەڵدا بەسەر بەریت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەگەر هەر هەڵەیەک ئەنجام بدەیت خۆشەویستەکەت لێت تێدەگات، هەربۆیە ئەمرۆ رۆژێکی تایبەت دەبێت بۆت لەلایەنی سۆزداریەوە کاتێک داوای لێبوردن لە خۆشویستەکەت دەکەیت، ئەو کێشانەی لە پیشەکەتدا دێنە بەردەمت نیگەرانیان مەبە، بە زویی کۆتایی دێن، پابەند بە پلانەکانتەوە و کاتەکان ژیانت رێکبخە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت زۆر بە باشی ئەنجام دەدەیت و ئەنجامێکی زۆر باش بەدەست دەهێنیت، خاوەن کارەکانت پرۆژەیەکی گرنگت پێدەسپێرێت هەوڵبدە متمانەی لەدەست نەدەیت، کاتێک کێشە لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات هەوڵبدە بە گفتوگۆکردن کێشەکان چارەسەر بکە، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 55765 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP