هەندێک هەڵە لەکاتی بەکارهێنانی هایلایت جوانی ماکیاژەکەی تێکدەدات


خەندان لایف 

هایلایت یەکێکە لەسەرەکیترین کەرەستەکانی ماکیاژکردن، لە ئێستادا بە رێژەیەکی بەرچاو بەکاردەهێندرێت، هایلایت لە روخساردا بۆ ئەو شوێنانە بەکاردەهێنرێت کە دەتەوێت بەرزتر دەریان بخەیت، هەربۆیە دەبێت زۆر بەوریایی بەکاری بهێنیت، هەروەها زیادەرەوەی مەکە لە بەکارهێنانیدا، لەم هەڵانە دوربکەوەرەوە.

یەکەم: کردنی هایلایت بۆ ژێر چاو
کاتێ هایلایت لە ژێر چاوەکانت دادەنێیت زیاتر چاوت بچوکتر دەردەخات، ئەگەر دەتەوێت رەشی ژێر چاوەکانت بشاریتەوە ئەوا باشترە کۆنسیلەر بۆ ژێر چاوەکانت دابنێیت، دانانی هایلایت لە ژێر چاو ماکیاژەکەت دەشێوێنێت.

دوەم: دانانی هایلایت لەبەشی سەرەوەی لاری لوت
کاتیک لوتت بە هەر هۆکارێک کەمێک لار یان خواربوە پێویستە زۆر وریابی لەکاتی کردنی هایلایت، پێویستە بە شێوەیەک بیکەیت لە لوتت رێکدەربخات، دانانی هایلایت لەسەر ئەو شوێنەی لار بوە زیاتر لاری لوتت دەردەخات.

سێیەم: کردنی هایلایت دوای دانانی سەرڕومەت
کاتێک سەرڕومەت دەکەیت و دواتر هایلایت دەکەیت ئێسکی سەر رومەتت دەرناکەوێت، پێویستە لەگەڵ کونتوردا هایلایت بۆ روخسارت بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 10823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP