ئەربابا کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەربابا بەم زوانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی شەراب بڵاودەکاتەوە.

ئەربابا، بەم زوانە لە چەناڵی یوتیوب ڤیدیۆ کلیپی شەراب بڵاودەکاتەوە، کەلە تێکستی خالی قازیە، ئاوازەکەی لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە دانراوە، کاری میکس و ئەڕێنجمێنتی لەلایەن موحیب دەلفانی بۆ کراوە، کاری کامێراش لەلایەن مەنسور رەشید.

ئەربابا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتی کەنەدا ژیان دەکات، لە ساڵی 2017 دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 1857 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP