چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر مێخەک لەگەڵ شیردا بخۆیت


خەندان لایف

تێکەڵەی هاڕاوی مێخەک و شیر چەندین سودی تەندروستی گرنگ بە جەستە دەگەیەنن، چارەسەرن بۆ چەندین کێشەی تەندروستی، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D ،A، زینک، ئاسن، کالسیۆم، مەگنسۆم، پرۆتین، سۆدیۆم، ریشاڵ، کاربۆهیدرات، دژە ئۆکسانە و سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ بەدەستهێنانی ئۆمێگا 3.

یەکەم: دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسک بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D، کالسیۆم.

دوەم: دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازاری جومگەکان.

سێیەم: هەمو بەکتریا زیان بەخشەکان فڕێدەداتە دەرەوە و جەستە لە ژەهر خاوێن دەکاتەوە.

چوارەم: هەوکردنی قورگ و گەرو ناهێڵێت و دەبێتە هۆی نەهێشتنی بەڵغەم.

پێنجەم: وزە بە جەستە دەدات، بێتاقەتی و تەمبەڵی ناهێڵێت.

شەشەم: چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ خەمۆکی و نیگەرانی.

حەوتەم: مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە، سەرنج زیاد دەکات.

هەشتەم: خرۆکە سپی و سورەکان بەرهەرم دەهێنێت و سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات.

نۆیەم:  مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن و سییەکان.

دەیەم: یارمەتی خاوێنکردنەوەی دەم دەدات، بۆنی دەم خۆش دەکات و کلۆری ددان لادەبات.

یانزەیەم: رێژەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات.

دوانزەیەم: کێشە تەندروستیەکانی گورچیلە و جگەر چارەسەر دەکات.

سیانزەیەم: یارمەتی تواندنەوەی چەوری دەدات،  کێش دادەبەزێنێت.

چواردەیەم: سیستمی خەو رێک دەخات و کێشەی کەم خەوی چارەسەر دەکات.

پانزەیەم: کێشەی بینایی چاوەکان چارەسەر دەکات، وەکو لاوازبونی ئاستی بینیت و لێلی چاو.

ئه‌م بابه‌ته 22194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP