ئەو کەسانەی کە هەمیشە دوادەکەون تەمەنیان درێژترە

خەندان لایف

لە نوێترین توێژنەوەدا کە لە زانکۆی هارڤارد ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە ئەو کەسانەی هەمیشە لە کاتی یەکتر بینین و چاوپێکەوتنەکان دوادەکەون تەمەنێکی درێژتر دەژین.

ئەو کەسانەی هەمیشە دوادەکەون لە کاتی دیاریکراودا، هەمیشە لایەنە نەرێنیەکەیان وادەردەکەوێت کەمتەرخەم بن و گرنگی بە کات نەدەن، بەڵام لایەنە ئەرێنیەکەی ئەم جۆرە کەسانە ئەوەیە کە تەمەنێکی درێژتر دەژین.

توێژینەوەکە ئەوەی خستوەتەڕو کە ئەو کەسانەی هەمیشە دوادەکەون کەمتر گرنگی بە کات دەدەن و زۆر کەم نیگەران دەبن و سترێس نین کاتێک دوادەکەون، بە پێچەوانەی ئەو کەسانەوە کە لە کاتی دیاریکراودا ئامادەن.

ئەو کەسانەی لە پابەندن بە کاتی دیاریکراوەوە زیاتر سترێسن و هەست بە نیگەرانی دەکەن، بەڵام ئەو کەسانەی دوادەکەون کەمتر هەست بە ستریس دەکەن، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لە چەندین نەخۆشی وەکو بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ پارێزراو بن.

ئەو توێژینەوەیە ئەوەشی خستەڕو ئەو کەسانەی کە دوادەکەون زیاتر دڵخۆشن بە بەراورد بە کەسانی دیکە، هەروەها زیرەکترن و ئاسانتر چارەسەری کێشەکانیان دەکەن.

 

ئه‌م بابه‌ته 8117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP