جێنیفەر لۆپێز دوبارە بە جلەکانی هەوادارانی سەرسام کرد

خەندان لایف

خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژ جێنیفەر لۆپێز دوای 20 ساڵ بە هەمان عەزیەوە دەرکەوت کە لە ساڵی 2000 لە ئاهەنگی گرامی پۆشیبوی.

جێنیفەر لۆپێز، لە شەوە ئاهەنگێک لە شەوی شەممە بەڕێوەچو، دوبارە هەوادارانی سەرسام کرد بەوەی هەمان عەزی پۆشیبو کە ساڵی 2000 لە ئاهەنگی گرامی پۆشیبوی، وە بە هەمان عەزیشەوە لە مانگی سێپتەمبەر لە هەفتە نمایشی ڤێرساج فاشن دەرکەوت.

ئەوەی کە جێگەی سەرسوڕمان بو لای هەوادارن ئەوەبو کە جێنفەری سێ جار بە هەمان عەزیەوە دەرکەوت، تەنها کەمێک گۆڕانکاری لە ستایەکەیدا کرابو و بە شێوازێکی نوێتر دیزاینکرابو.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری people چیرۆکی پشتی ئەو عەزیە ئەوەیە کە جێنفەر کاتێک لە ئاهەنگی خەڵاتی گرامی بەو عەزیەوە بەشداری کرد خەڵاتەکەی نەبردەوە، بەڵام بۆ رۆژی دواتر جێنفەر بەرگی تەواوی گۆفارەکانی داگیرکردبو ستایلەکەی بە سەرنجراکێش و ناوازە وەسف دەکرا.

جێنیفەر لۆپێز دەربارەی عەزیەکەی ئەوەی خستەڕو کە ئەوە کارێکی زۆر شێتانەیە کە ئەنجامیداوە و چەند جارێک بە هەمان عەزیەوە دەرکەوت، بەڵام ئەو عەزیە هێزی فاشن نیشان دەدات کە بەردەوام دەکرێت جلەکەت نوێ بکەیتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 21191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP