گۆرانیبێژێکی ئەمریکی گیانی لەدەستدا

خەندان لایف

جاراد ئەنتۆنی، ناسراو بە جوس وۆڵد، کە یەکێکبو لە  گۆرانیبێژ و راپەرە ناسراوەکان لە تەمەنی 21 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵێکی گۆڤاری تایمز، جوس وۆڵدی تەمەن 21 ساڵ، بەیانی دوێنێ کاتێک لە فرۆکەخانەی شیکاگۆ بوە، لە ناکاو توشی جەڵتە بوە و خوێن لە دەمی هاتوە، بەخێرایی گەیەندراوەتە نزیکترین نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لەدەستداوە.
 
لەگه‌ڵ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری جەڵەتەکەی ئەوەبوە رێژەیەکی زۆر لە دەرمانی ئازارشکێنی خواردوە.

مردنی جوس هەفتەیەک دوای ئاهەنگی یادی 21 ساڵەی لەدایکبونی هات، ئەم هەواڵە بۆ زۆرێک لە هەوادارانی جوس شۆک بو، 
 
جوس وۆڵد لەدایکبوی ساڵی 1998ی ویلایەتە یەکگرتوەکانە، لە ساڵی 2015 وەکو گۆرانیبێژ و راپەر دەرکەوت، خاوەنی دو ئەلبومی گۆرانیە، کە کۆتا ئەلبومی لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بڵاوکردەوە، ئەلبومەکەی پلە یەکی لە وەرگرت Billboard 200، لە 8ی دیسەمبەر گیانی لەدەستدا.

 

ئه‌م بابه‌ته 6851 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP