لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ 9 کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی پیشەییەوە پێویستت بە هەوڵدانی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی تواناکانت زیاتر بەرەو پێشەوە ببەیت، بە رەخنەی کەسانی چواردەورت مەروخێ، بەردەوام نیگەرانی داهاتویت و پەلەتە بۆ ئەوەی رۆژەکانی داهاتو ببینیت، باشترە ھێمن و لەسەرخۆ بیت و بە ئاسایی رۆژەکانت بەسەربەریت، وریابە پەلەکردن دەتکاتە کێشەیەکی گەورەوە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ هەمو ئەرکانەی لەسەر شانتە دەتوانیت بە باشی ئەنجامیان بدەیت بێ ئەوەی هیچ بەربەستێک بێتە پێشت، تەنانەت دەتوانیت هەمو کێشەکانت چارەسەر بکەیت، ئەگەر هەست دەکەیت لە خۆشەویستی کەسێکدایت ئەوا هەوڵبدە پەیوەندی دروست بکە لە نێوانتان، پێویستە نرخی کات بزانیت و کاتەکانت بە هەدەر نەدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەگەر لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە پێشنیارێکت بۆ کرا هەوڵبدە قبوڵی کە رەتی مەکەرەوە لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیتان، لەگەڵ هاوپیشەکانت کێشە دروست مەکە و بە ئاسایی ئەرکەکانت ئەنجام بدە، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر گرنگی بە خواردنی تەندروست بدەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەلایەنی داراییەوە رەنگە هەندێک گرفتت بۆ دروست ببێت، باشترە بە وریاییەوە بازار بکەیت، لە ئێستادا ژینگەی ماڵەوەت زۆر باشە و دەتوانیت تیایدا هەست بەئاسودەیی بکەیت، لە هەر دۆخێکدا بیت گرنگی بە پیشەکەت بدە و کەمتەرخەم مەبە، پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک بنێیت بۆ داهاتو بە وردی بیر بکەرەوە و سود لە ئەزمونەکانی رابردوت ببینە.

شێر 23\7 - 22\8
ئامۆژگاری کەسانی دیکە وەربگرە، پێش ئەوەی هەر بڕیارێکی گرنگ بدەیت، بەم شێوەیە کەمترین هه‌ڵە ئەنجام دەدەیت، ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە پیشەکەت بگۆڕیت باشترە پەلە نەکەیت و لەسەرخۆ بیت، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا زۆر باشە لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە دڵخۆشی دەکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
کەمتر هەست بە سترێس دەکەیت ئەگەر کاتی زیاتر لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر بەریت، خۆت نیگەران مەکە بۆ ئەو کێشانەی لەلایەنی پیشەییەوە دێنە بەردەمت چونکە بە زویی کۆتایی دێن، ئەم چەند رۆژە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێزتر دەبێت، هەوڵەکانت بخەرە گەڕ بۆ ئەوەی لە ئامانجەت نزیک ببیتەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت پێویستت بە پلانێکی وردتر و باشتر هەیە، پێویست دەکات هەنگاوی زیاتر بنێیت، ئەو ئەرکە قورسانەی لەسەر شانت بو بە زویی کۆتایی دێن، لەلایەنی تەندروستیەوە ئەمرۆ رۆژێکی باشتر دەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێزتر دەبێت ئەگەر کاتی زیاتری پێببەخشیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
پێویستە سەرنجی زیاترت لەسەر ژیانی تایبەتیت بێت، هەرچۆنێکی بێت پیویستە کاتی زیاتر بدەیت بۆ خۆشەویستەکەت، چونکە پەیوندیتان بەرەو کاڵبونەوە دەچێت ئەگەر گرنگی تەواوی پێنەدەیت، ئەم چەند رۆژەی رابردو بە تەواوی ماندوبویتە لەلایەنی پیشەییەوە، پێویستە دەکات کەمێک کارەکانت فەرامۆش بکەیت بۆ ئەوەی گرنگی بە خۆت و تەندروستیت بدەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ هەست بە باشتر بون دەکەیت لەلایەنی جەستەیی و درونیەوە، کەمتر فشاری چواردورەکەت لەسەرە، بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نایەت تەندروستیت پشت گوێ بخەیت، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت هەست بە دڵخۆشی دەکەیت پیویستە کاتی زیاتریان لەگەڵدا بەسەر بەریت، ئەم چەند رۆژە کارەکانت زۆر باشن لەلایەنی پیشەییەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەم چەند رۆژە ئاگاداری کاتەکانت بە، خۆت بە چەند شتێکی بێ سود و لاوەکیەوە سەرقاڵ مەکە، ئەم چەند رۆژە بۆ تۆ زۆر گرنگن بۆ ئەوەی پلان بۆ داهاتو دابنێیت و هەنگاو بۆ ئامانجەکانت بنێیت، هەوڵبدە پاڵپشتی خێزان و خۆشەویستەکەت بەدەست بهێنە، لە پیشەکەتدا زۆر سەرکەوتویت بۆیە گرنگی بە رەخنەی کەسانی دیکە مەدە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بە تەواوی لە نیگەرانی و سترێس بە دوریت، هەست بە دڵخۆش دەکەیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، ئەمڕۆ رۆژێکی ئاساییە لەلایەنی پیشەییەوە، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی ناکۆکی لەگەڵ خۆشەویستەکەت دروست بکەیت، گرنگی بە خواردنەوە گەرمەکان بدە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت لەلایەنی سۆزداریەوە، دەتوانیت هەمو هەستەکانت بە راشکاوانە بە خۆشەویستەکەت بڵێیت، پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەرە هەوڵبدە هاوسەنگیەک رابگریت لە نێوان پیشەکەت و ژیانی تایبەتیت، کێشە تەندروستیەکانت چارەسەر دەبن ئەگەر سیستمی خۆراکی تەندروستی پەیڕەو بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 58389 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP