چۆن بە کەمترین کار باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت


خەندان لایف

کاتێک دەست دەکەیت بە ئەنجامدانی کارێک مەرج نیە زۆرترین کار بکەیت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، دەکرێت بە شێوەیەکی زیرەکانە کاربکەیت بە شێوەیەک بە کەمترین ماندوبون باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت.

یەکەم: پلان دابنێ بۆ تەواوی ئەو ئەرکانەی کە پێویست دەکات بیانکەیت، کارەکانت بەشێوەیەکی هەرەمەکی ئەنجام مەدە.

دوەم: گرنگترین خاڵەکان دیاری بکە کە پێویست دەکات ئەنجامیان بدەیت، خۆت بە چەند کارێکی لاوەکیەوە سەرقاڵ مەکە.

سێیەم: یارمەتی لە کەسانی دیکە قبوڵ بکە، مەرج نیە هەمو هاوکاریەک رەتبکەیتەوە.

چوارەم: یارمەتی کەسانی دیکە بدە، بەم شێوەیە لە کاتی پێویستیدا یارمەتیت دەدەنەوە.

پێنجەم: فێرببە لەوەی بڵێیت نەخێر، چونکە زۆر کات وتنی وشەی بەڵێ وادەکات کاتی زیاترت لێبڕوات.

شەشەم: دوربین بە، هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەیت بیر لە دەرئەنجامەکەی بکەرەوە بۆ ئەوەی کەمترین شکست روبەڕوت ببێتەوە.

حەوتەم: ئامانجەکەت مەگۆڕە، سوربە لەوەی دەبێت بە ئەو ئامانجە بگەیت، چونکە بەردەوام گۆڕینی ئامانجەکەت زۆرترین کاتت لێدەبات.

ئه‌م بابه‌ته 7301 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP