شێوازی دروستکردنی مریشکی مەحشی

خەندان لایف


پێداویستیەکان:
1 مریشک
1\4 قیمە
1 کەوچک کاری
خوێ
1 کوپ برنج
زەیت
1 کەوچک لەم بەهاراتانە بۆ مریشکەکە
بابریکا
کاری
بیبەری رەش
خوێ

شێوازی ئامادەکردنی:
- سەرەتا برنجەکە دروست بکە، قیمەکە لەناو زەیتەکە سور بکەرەوە.
- برنجەکەی تێبکە لەگەڵ خوێ و کاریەکە دواتر ئاوی تێبکە تا دەکوڵێت.
- بەهاراتەکان تێکەڵ بکە 2 کەوچک زەیت تێکەڵی بەهاراتەکان بکە.
- پاشان تێکەڵەکە لە مریشکەکە بدە، برنجەکە بکەرە ناو سکی مریشکەکە.
- هەروەها دەتوانی کشمیش و بادەمی تیکەی لەگەڵ پارچە لیمۆ.
- بە چیلکە یا بە دەزویەکی خاوێن مریشکەکە بدورەوە.
- بیکەرە سەر سینی فرن بە کاغەزی ئەلەمنیۆم مریشکەکە بپێچەرەوە.
- بیکەرە ناوفرنەکە لە ناوەراستی دایبنێ.
- لەسەر پلەی گەرمی 200 بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیو.
- پاشان کاغەزەکە لێبکەرەوە و نیو کاتژمێری دیکە لە ناو فرن بیهێڵەرەوە بۆ بە باشی ببرژێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 9691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP