بە ماسکی خەیار پێستت نوێ بکەرەوە

خەندان لایف

خەیار دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی یارمەتی، کە یارمەتی نوێبونەوەی خانەکانی روخسار دەدات، پێستە مردوەکان لادەبات، پەڵەکانی پێست ناهێڵێت، هەروەها رەشی ژێرچاوەکان لادەبات، دەتوانیت بەم پێکهاتانە ماسکێکی نایاب بۆ پێستت ئامادە بکەیت.

پارچەیەک خەیاری مامناوەند
یەک کەوچک ماست
یەک کەوچک جێڵی ئالۆڤێرا
یەک کەوچکی چا گوشراوی لیمۆ
پێکهاتەکان بە خەلاتەی کارەبایی تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی پێنج خولەک، دوای ئەو پێنج خولەکە چینێکی دیکە بدە لە روخسارت بۆ ماوەی 1 بۆ 2 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 8897 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP