بەم شێوازە منداڵەکەت لە هەستیاری عەلی بابا و هێلکە بپارێزە

خەندان لایف

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی عەلی بابا و هێلکە لە تەمەنێکی کەمدا بۆ منداڵ دەبێتە هۆی ئەوەی لە داهاتودا هەستیاریان بەو دو خۆراکە نەمێنێت.

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاماژەیان بەوەکردبو کە دەتوانرێت لەدوای تەمەنی شەش مانگیەوە ئەو خۆراکانە بدرێت بە منداڵ، بەڵام لە نوێترین توێژینەوەی بریتانی دا دەرکەوتوە کە دایکان دەتوانن لە تەمەنی سێ مانگیەوە هێلکە و عەلی بابا بدەن بە منداڵەکانیان.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت ئەو منداڵانەی لە تەمەنی سێ مانگی یان شەش مانگیەوە هێلکە و عەلی بابایان پێدراوە، لە تەمەنی گەورەبوندا هەستیاریان بەو خۆراکانە بە رێژەی %50 نەماوە.

ئامارەکان ئەوە نیشان دەدەن کە لە کۆی 40 منداڵ یەک منداڵ هەستیاری بە عەلی بابا هەیە، لە کۆی 20 منداڵ یەک منداڵ هەستیاری بە هێلکە هەیە، کە دەکرێت ئەو هەستیاریە نەهێڵیت بە پێدانی ئەو خۆراکانە لە تەمەنی منداڵیەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10461 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP