هەندێک رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی پرۆتینیان بۆ قژیان بەکارهێناوە


خەندان لایف

لەم ساڵانەی کۆتاییدا پرۆتین بە رێژەیەکی بەرچاو لەلایەن خانمانەوە بەکاردەهێنرا، بە مەبەستی ئەوەی قژیان نەرم و بریسکەدار ببێت، لەگەڵ ئەوەشدا قژیان خاوببێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی پرۆتینەکە بە قژەوە نامێنێت دوای ماوەی دیاریکراوی خۆی، قژ ماندودەبێت و زۆر کات قژ هەڵدەوەرێت و زبر دەبێت، کە دەتوانیت بەم رێنماییانە ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت کە بەهۆی پرۆتینەکەوە زیان بە قژت دەگات.

یەکەم: لەدوای بەکارهێنانی پرۆتینەکە، ئەو شامپۆیانە بۆ قژت بەکاربهێنە کە ماددەی کیمایی تێدا نیە.

دوەم: لە بەکارهێنانی ئامێرە وشککەرەوەکان دوربکەورەوە، رێگەبدە قژت بە سروشتی وشک ببێتەوە.

سێیەم: دوربکەوە لە بەکارهێنانی ئامێری قژ خاوکردنەوە، چونکە زیان بە قژ دەگەیەنێت.

چوارەم: هەفتانە زەیتی سروشتی بۆ قژ و پێستی سەرت بەکاربهێنە.

پێنجەم: قژت بە توندی مەبەستە.

شەشەم: بەهیچ شێوەیەک قژت رەنگ مەکە دوای پرۆتین، چونکە دەبێتە هۆی لاوازبونی قژ و هەڵوەرینی قژ، ئەگەریش دەتەوێت رەنگی بکەیت، ئەوا خەنەی سروشتی بۆ بەکاربهێنە.

حەوتەم: سیستمی خۆراکی تەندروستی پەیڕەو بکە، چونکە خۆراک کاریگەری راستەخۆی لەسەر قژ هەیە.

هەشتەم: ئەو سەرینەی بەکاری دەهێنیت باشترە لە ئاوریشم دروستکرابێت.

نۆیەم: ماسکی سروشتی بۆ قژت بەکاربهێنە.

دەیەم: مانگی جارێک کۆتایی قژت ببڕە بۆ ئەوەی مخورکەکانی قژت لابچێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 8976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP