خاوەنی ئەم بورجانە لەگەڵ هاوسەرەکانیان راستگۆن

خەندان لایف

راستگۆیی بنەمای سەرەکیە بۆ هەبونی ژیانێکی سەرکەوتو بەتایبەتی لە ژیانی هاورێتیدا، کە وادەکات پەیوەندییان بەردەوام بێت، ماڵپەری ounousa ئەو بورجانەی بڵاوکردوەتەوە کە راستگۆن لەگەڵ هاوسەرەکانیان.

یەکەم: شێر
لەدایکبوانی ئەم بورجە هەوڵ دەدەن رەفتارەکانیان کۆنترۆڵ بکەن، هەوڵدەدەن هەمو ئەو شتانەی دەیزانن لەگەڵ کەسانی چواردەوری باسی بکەن بەتایبەتی لەگەڵ هاوسەرەکانیان، هەروەها ئەم کەسانە زۆرینەی کات روبەڕوی خیانەت دەبنەوە.

دوەم: فەریک

راستگۆیی ئەو شتەیە کە رەچاوی دەکەن لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا، هەمیشە گرنگی بە وتنی راستیەکان دەدەن.

سێیەم: دوپشک
کەسێکن بەردەوام هەوڵ دەدەن پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەی بەهێز ببێت، بەراستی راستگۆن دەربارەی ئەو وشانەی دەیڵێن.

چوارەم: نەهەنگ

راستگۆیی یەکێکە لەو پێوەرانەی بە گرنگی دەزانن لە ژیانی هاوسەرێتیدا، هەمو شتێک دەکەن کە لە سودی ژیانی هاوسەرێتیاندا بێت، هەوڵدەدەن بەرامبەرەکەیان دڵخۆش بکەن.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 62934 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP