لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ 8 کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەم چەند رۆژە ئەرکەکانت زۆر باش ئەنجام دەدەیت لەلایەنی پیشەییەوە ئەمەش وادەکات ئەنجامی کارەکانت ئەرێنی بن، لەگەڵ خێزانەکەت شێوازی هەڵسوکەوتت بگۆڕە بۆ باشتر، بەم شێوەیە کەمترین ناکۆکی دروست دەبێت لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت، وریای تەندروستیت بە

گا 20\4 - 20\5
متمانە بەخۆبون وادەکات زیاتر بەرەو سەرکەون هەنگاو بنێیت، نیگەران مەبە ئەو کاتەی بەربەست دێتە پێشت لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت، هەوڵدان و کارکردنی زیاتر وادەکات ئاسانتر بەربەستەکان تێکبشکێنیت، لەلایەنی داراییەوە وریاتربە لە کاتی خەرجکردنی پارەدا، چاوەڕێی کاتی گونجاو بکە بۆ ئەوەی ئامانجەکانت بە خێزانەکەت بڵێیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ناکۆکی تۆ و خۆشەویستەکەت هۆکاری کەمتر گرنگیدانە بە یەکتر، هەوڵبدە کاتی زیاتر بۆ تەرخان بکە، سەرنجت لەسەر یادگاریە ناخۆشەکانی رابردو نەبێت، بەڵکو زیاتر سەرنجت لەسەر ئێستا و داهاتوت بێت، پێش ئەوەی هەر قسەیەک بکەیت دوجار بیری لێبکەرەوە بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە پیشەکەت جێبهێڵیت و کارێکی نوێ بدۆزیتەوە ئەوا بە وردی بیر بکەرەوە و راوێژ بە کەسانی دیکە بکە، ئەمرۆ کاتی ئەوەت دەبێت کات لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانت بەسەر بەریت، تەندروستیت باشە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ پێویستە هاوسەنگی رابگریت، هێمن و لەسەرخۆ بیت، بە تەواوی خۆت ماندومەکە لەلایەنی پیشەییەوە چونکە زیاتر بە تەندروستیت دەگەیەنێت، بڕیارێکی گرنگ دەدەیت تایبەت بە ئەندامانی خێزانەکەت پێویستە وریابیت و بە ژیرانە بیر بکەیتەوە، لەبیری مەکە گرنگی بە تەندروستیت بدەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
پلانت هەیە بۆ داهاتوی ژیانی سۆزداریت، هەوڵبدە پلانەکانت بە وردی دابنێیت، لە گفتوگۆکردنی بیسود دوربکەوەرەوە لەگەڵ هاوپیشەکانت چونکە رێگری دەکات لە ئەنجامدانی ئەرکەکانت بە باشی، هەوڵبدە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت کەسێکی تێگەیشتو بیت، دورکەوتنەوە لە رۆتینات سودی بۆ تەندروستیت هەیە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەم چەند رۆژە پێویستت بە هەوڵدانی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەیەوە زیاتر بەرەو پێشەوە بچیت، رەنگە روبەڕوی چەند کێشەیەک ببیتەوە لەلایەنی کۆمه‌ڵایەتیەوە و کەسانێک بیانەوێت بەربەست بۆ ژیانت دروست بکەن، بۆیە گرنگە وریای کەسانی چواردەورت بیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
لە کاتی بڕیاردان راوێژ بە کەسانی بە ئەزمون بکە بۆ ئەوەی نەکەویتە هه‌ڵەوە، ئەم چەند رۆژە پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بیت لەپێناو ئەوەی خۆت لە نەخۆشیە وەرزیەکان بپارێزیت، کێشەکانت بە هێمنی چارەسەر بکە، کات بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە.

کەوان 22\11 - 21\12
لە کاتی توڕەبوندا بڕیار مەدە چونکە دواتر پەشیمان دەبیتەوە، هاوپیشەکانت دەیانەوێت رکاربەریت بکەن و بەرەو پێش نەچیت، بۆیە هەمو هەوڵێکت بدە بۆ ئەوەی بەرەو پێش بچیت، رێگەمەدە ژیانی پیشەییەت تێکەڵ بە ژیانی سۆزداریت ببێت چونکە وادەکات خۆشەویستەکەت لێت دوربکەوێتەوە، وەرزشکردن کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

گیسک 22\12 - 19\1
لە خۆپەرستی دوربکەرەوە و زیاتر گرنگی بە کەسانی چواردەورت بدە، چونکە رەفتارەکانت بە خۆپەرستی وادەکات کەسانی چواردەورت لێت دوربکەونەوە، گفتوگۆی هێمنانە کلیلی چارەسەر کردنی کێشەکانی تۆ و خۆشەویستەکەتە، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت ئەگەر گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پاڵپشتیکردنی خۆشەویستەکەت وادەکات پەیوەندیتان بەهێزتر ببێت، ئەم چەند رۆژە بەردەوام سەرقاڵی کارکردنیت بە شێوەیەک ئەندامانی خێزانەکەت فەرامۆش کردوە، هەوڵبدە کاتیان بۆ تەرخان بکەیت، هەوڵبدە لە کاتی بڕیاردان بە ژیرانە بیر بکەیتەوە، سەرنجی زیاتر لای تەندروستیت بێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
سەرەتای ئەمرۆت زۆر باش دەبێت بە تەواوی هێمنیت و وزەیەکی زۆرت هەیە، کە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر کارەکانت دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، کاتی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە و فەرامۆشی مەکە، ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باش نەبو ئەوا پێویستە گۆڕانکاری لە شێوازی هەڵسوکەوتتدا بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 57058 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP