هەشت هەڵەی نانخواردن وادەکات قەڵەو ببیت

خەندان لایف

قەڵەوی یەکێکە لەو کێشانەی روبەڕوی زۆر کەس دەبێتەوە، کە هەوڵ دەدەن خۆیانی لێدەرباز بکەن و بە هەر رێگەیەک بێت کێشی جەستەیان کەم بکەنەوە، بەلام هەندێک هەڵە هەیە لە کاتی خۆراک خۆرادن وادەکات کێشت زیاد بکات کە پێویست دەکات لەم هەڵانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: وابیر دەکەیتەوە هەمو کالۆریەک وەکو یەکە
بێگومان جیاوازی هەیە لە نێوان کالۆریەکان، کالۆری خراپ و باش هەیە، کە ئەو کالۆریەی لە سەوزەواتدا هەیە باشە، بەڵام ئەو کالۆریەی لە بەرگرێکدا هەیە خراپە.

دوەم: هه‌ڵبژاردنی خواردنی کەم چەوری
رەنگە وابیر بکەیتەوە ئەو خۆراکانەی بێچەورین و لە مارکێتەکان هەیە یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن، بەڵام ئەمە هەمو کات راست نیە، زۆرکات ئەو خۆراکانە رێژەیەکی زۆر لە شەکریان تێدەکرێت بۆ ئەوەی تامەکەی ناخۆش نەبێت، کە ئەمەش کێش زیاد دەکات.

سێیەم: نەخواردنی پرۆتینی پێویست
کاتێک دەتەوێت کێشت دابەزێنیت جەستەت پێویستی بە پرۆتین دەبێت، چونکە خواردنی پرۆتین دەبێتە هۆی چالاککردنی مێتابۆلیزمی جەستە، کە یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات.

چوارەم: نەخواردنی ریشاڵ
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ یارمەتی کەمردنەوەی کێش دەدەن، چونکە وادەکات جەستە رێژەیەکی کەمتر لە کالۆری هه‌ڵبمژێت.

پێنجەم: خواردنی ژەمەکان لە کاتێکدا برسیشت نیە
ئەگەر دەتەوێت کێشت داببەزێت ئەوا تەنها ئەو کاتانە نانبخۆ کە برسیتە و هەست بە برسێتی دەکەیت، بەم شێوازە ئاسانتر کێشت دادەبەزێت.

شەشەم: فەرامۆشکردنی ژەمی بەیانیان
بەهیچ شێوەیەک ژەمی بەیاناین فەرامۆش مەکە، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی ژەمی بەیانیان ناخۆن، لە ژەمی نیوەڕوان جەستەیان کالۆری زیاتر هەڵدەمژێت بە بەراورد بەو کەسانەی ژەمی بەیانیان خواردوە.

حەوتەم: خواردنی شەربەتی مارکێتەکان
رێژەیەکی زۆر لە شکری تێدایە، کە بۆ دابەزینی کێش کاریگەری نابێت، هەوڵبدە شەربەتی فرێش بخۆ.

هەشتەم: زۆر خواردن لە ژەمەکاندا بێ ئەوەی میوە بخۆیت 
هەوڵبدە لە کاتی ژەمەکانتدا میوە بخۆیت کە هۆکارن بۆ ئەوەی کێشی جەستەت دابەزێت، وەکو شوتی، هەرمێ، سێو، ترێ.

 

ئه‌م بابه‌ته 89222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP