گەلە ورچێک گوندێک ناچار دەکەن ئاهەنگی سەریساڵ نەگێڕن

خەندان لایف

گوندێکی روسی ناچاردەبێت هەمو ئامادەکاریەکان بۆ سەری ساڵ هەڵبوەشێنێتەوە و پاسەوان بۆ قوتابخانەکان دابنێن، بەهۆی ئەوەی بە دەیان ورچی جەمسەری رویکردوەتە گوندەکەیان.

گوندی رایرکاپی، کە زیاتر لە 600 کەس تیایدا نیشتەجێن، زیاتر لە 50 ورچی جەمسەری رویکردوەتە ئەو گوندە کە بەهۆی توانەوەی سەهۆڵەکانی دەریاوە ناچاربونە روبکەنە ئەو گوندە بۆ ئەوەی بەدوای خۆراکدا بگەڕێن.

لە ئێستادا چەندین پاسەوان دانراون بۆ ئەوەی پارێزگاری لە قوتابخانە و دایەنگەکان بکەن لە هەر هێرشێکی لەناکاوی ورچەکان، هەروەها WWFی روسیا باسی لەوەکرد ئاساییە کە هەندێک جار یەک یان دو ورچ لە ناوچەکە ببینرێت، بەڵام بینینی ژمارەیەکی زۆر لە ورچ شتێکی نائاساییە.
 
میکایل ستیشۆڤ، بەڕێوبەری WWFی روسیا، رایگەیاند کە "ئەگەر سەهۆڵی پێویست هەبوایە لە ناوچەکە ورچەکان لەوێ دەمانەوە، بەڵام کاتێک بڕی پێویستە سەهۆڵی لێنیە، ئەوان بەهۆی برسێتیەوە و گەڕان بەدوای خۆراکدا رویان کردوەتە ناوچەکانی دیکە".

وتیشی "کاتێک ژمارەیەکی زۆر لە ماوەی خۆراکەکان فڕێدەدرێت، ورچی جەمسەرەکان بۆ بۆنی خۆراکەکە دەکەن و رودەکە ناوچەکە، کە ئەمەش هۆکارێکی دیکە بوە بۆ ئەوەی ئەو ژمارە زۆری ورچ روبکەنە ئەو گوندە".

ئه‌م بابه‌ته 7706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP