خانمە سەربازێکی کۆری چیرۆکی تراژیدی دەستدرێژی سێکسی خۆی دەگێڕێتەوە



خەندان لایف

خانمێکی کۆری چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە کە ئەو کاتەی لە مەشقی سەربازی بوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر لەلایەن ئەو ئەفسەرەی راهێنانی پێکردون.

بە پێی هەواڵێکی تۆڕی میدیایی bbc، یەکەمجار کە ئەو خانمە دەستدرێژی کراوەتە سەر، بەتەواوی بێئاگا بوە لە ئەنجامی خواردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان.

پارێزەری ئەو قوربانیە لە زمانی ئەو خانمەوە دەیگێڕێتەوە و دەڵێت کە کاتێک ئەو راهێنانی کردوە، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر لەلایەن ئەو ئەفسەرەی راهێنانی پێیانکردوە.

ئەو خانمە کۆریە باس لەوەدەکات کە ناچارکراوە دوجار منداڵەکەی سکی لەبارببات دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر لەلایەن ئەو ئەفسەرەوە.

ئەم دەستدرێژی سێکسیە بەردەوام بوە لە مانگی مایس تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، کاتێک ئەو خانمە هەوڵی داوە ئەم روداوە بە ئەفسەرێکی پلە باڵاتر بڵێت، دوبارە لەلایەن ئەو ئەفسەرەشەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.

وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە رایگەیاند لە ئێستادا دۆسێکە دراوە بە لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەربازی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە مەبەستی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەو روداوە.

پارێزەی ئەو خانمە راشیگەیاند "ئەو خانمە هیچ کەسوکارێکی نیە تا ئەوەی بێن و یارمەتی بدەن لەم دۆخەدا".

 

ئه‌م بابه‌ته 33334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP