خۆشەویستەکەی کیانو ریڤیس وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە کە پێیدەڵێت پیرە

خەندان لایف

دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی رابردو کیانو ریڤیس دوای 20 ساڵ بۆ یەکەمینجار لەگەڵ خۆشەویستەکەی بینرا لەسەر فەرشی سور لە ئاهەنگی گالا فیلم لە لۆس ئەنجلس، خۆشەویستەکەی کیانو روبەڕوی رەخنەبوەوە و دەوترا لە خانمێکی بەتەمەن دەچێت.

ئەلێکساندرا گرانت، خۆشەویستەکەی کیانو، وه‌ڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە کە لێی دەگیرا و وتی "من لە بیستەکانی تەمەنمەوە قژم سپی بوە، کە ئەوە شتێکی بۆماوەییە و لە باوانمەوە بۆم ماوەتەوە، هیچ پەیوەندیەکی بە تەمەنمەوە نیە".

دەربارەی ئەوەی بۆچی تاڵە سپیەکانی قژی ناشارێتەوە بە بەکارهێنانی رەنگ، ئەلێکساندرا وتی "بۆیەی قژ هۆکارە بۆ ئەوەی توشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک ببیت، بەهۆی ئەو پێکهاتە کیماییانەی لە پێکهاتەیدا هەیە"

وتیشی " من بۆیەکردنی قژ بە ستانداردی جوانی نازانم، چۆن دەبێت ستانداردی جوانی پەیوەست بێت بە شتێکەوە کە زیانی بۆ خانمان هەبێت، من دەمەوێت پاڵپشتی ئەو خانمانە بکەم کە دەیانەوێت وەکو خۆیان دەربکەون لە هەر تەمەنێکدا بێت"

ئەلێکساندرا گرانت لەدایکبوی ساڵی 1973، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی ئەمریکا لەبواری وێنەکیشان، هاوکات خاوەنی دو کتێبی چاپکراوە، لە ئێستادا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەل کیانو ریڤیس هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 11138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP