لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 7ی کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەندێک ناکۆکی هەیە لە نێوان تۆ و هاوڕێکەت، باشترە لێی تێبگەیت و رێز لە هەستەکانی بگریت لە پێناو هاوڕێیەتیتان، ئەمرۆ رۆژێکی زۆر تایبەت دەبێت بۆت لەلایەنی سۆزدارییەوە، خۆشەویستەکەت سەرسامت دەکات بەوەی زیاتر گرنگیت پێدەدات، زیاتر بایەخ بە پیشەکەت بدە و هەوڵی زیاتری بۆبدە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ روبەڕوی بارودۆخێکی کەمێک ناخۆش دەبیتەوە، هەوڵبدە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت و لە هەڵسوکەوتی نابەجێ دوربکەویتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمرۆ یەکێک دەبێت لە باشترین رۆژەکانت، ئەگەر بیر لە گەشت دەکەیتەوە ئەوا ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو نیە، لەم رۆژانەدا زیاتر وریای تەندروستیت بە و خۆت لە نەخۆشیە وەرزیەکان بپارێزە.

دوانە 21\5 - 20\6
وریابە تورەبون و بیرکردنەوەی نەرێنی دەتکاتە کێشەیەکی گەورەوە، بۆیە لێی دوربکەورەوە، هه‌ڵسوکەوتت بە سروشتی بەو شێوەیەیە کە زو توڕە دەبیت، باشترە ئەم هه‌ڵسوکەوتەت بگۆڕیت، هەوڵبدە کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویەکەت بەسەر بەریت، گرنگی بە وەرزشکردن بدە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بەهۆی تێکچونی باری تەندروستیتەوە رەنگە نەتوانیت بە باشی ئەرکەکانت ئەنجام بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵبدە زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدەیت، ئاگاداری شێوازی هه‌ڵسوکەوتت بە لەگەڵ خێزانەکەت، ئەگەر بە پێچەوانەی ئەوانەوە رەفتار نەکەیت ئەوا سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، بەم زوانە خەونەکانت دەبن بە  راستی.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ زۆر وریای هەنگاوەکانت بە، دوربکەوە لەوەی هەر هەڵسوکەوتێک ئەنجام بدەیت کە دواتر پەشیمانی لەدوابێت، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زۆر باشە و پاڵپشتی تەواو دەکرێیت لەلایەن ئەوانەوە، ناکۆکیەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت کۆتایی پێبهێنە دەنا کێشەکەتان زۆر گەورەتر دەبێت، تەندروستیت بەرەو باشی دەچێت.

فەریک 23\8 - 22\9
زیاتر وریای ئەو وشانە بە کە بەکاریدەهێنیت، هەوڵمەدە لە رێگەی وشەکانتەوە سەرنجی کەسانی دیکە رابکێشیت چونکە پەشیمانی لەدوا دێت، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زۆر باش دەبێت و بە تەواوی پاڵپشتیت دەکەن، رەنگە بڕیارێکی گرنگ بدەن لەگەڵ خۆشویستەکەت بۆیە بە وردی بیر بکەرەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت زۆر باشن، لە ئێستادا هەست بە دڵخۆشی و وزەیەکی زۆر دەکەیت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، مەترسە لەوەی بیرۆکەکانت بخەیته‌رو، ئەمرۆ رۆژێکی تایبەت دەبێت بۆ لەلایەنی سۆزدارییەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەگەر سەرنجی زیاترت لەسەر پیشەکەت نەبێت ئەوا زەرەرێکی گەورە دەکەیت، هەوڵبدە زیاتر بایەخ بە پیشەکەت بدەیت چونکە سەرکەوتنت زۆر نزیکە، لە هەوڵەکانت پاشگەز مەبەرەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت، خۆشەویستەکەت زیاتر دڵخۆش دەبێت ئەگەر کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکەیت، تەندروستیت زۆر باشە.

کەوان 22\11 - 21\12
هەر کێشەیەک کە لەلایەنی پیشەییەوە هاتبونە سەر رێگات چارەسەر دەبن و کۆتایی دێن، کەسانی چواردەورت هۆکارن بۆ ئەوەی زیاتر بەرەوپێش بچیت و هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێیت، لەلایەنی سۆزداریەوە روبەڕوی هەندێک کێشە دەبیتەوە بە وریاییەوە مامەڵە بکە، بایەخ بە خۆراکەکانت بدە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەگەر دەتەوێت لە کێشە دوربکەویتەوە لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانی ژیانت ئەوا رێز لە هەستەکانیان بگرە، کۆنترۆڵی وشەکانت بکە بەرامبەریان، ئەمرۆ رۆژێکی زۆر تایبەت دەبێت، هەوڵبدە سود لە کاتەکانت وەربگریت و پلان بۆ تەواوی هەفتەکەت دابنێیت، راستگۆیی لە پەیوەندی سۆزداریدا زیاتر متمانەتان بەهێزتر دەکات.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ کاتی ئەوەت نابێت کاتی زۆر لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر بەریت، هەوڵبدە هاوسەنگیەک رابگرە، بەهیچ شێوەیەک خۆت نیگەران مەکە بۆ ئەو کێشانەی هاتونەتە بەردەمت، چونکە کاتیین و بەزویی کۆتاییان دێت، لەلایەنی پیشەییەوە ماندوبونی زیاتر وادەکات بەرەو پلەی باڵاتر بڕۆیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ بە تەواوی ئەرێنیت رێگەمەدە بیرکردنەوەی نەرێنی دەربارەی هیچ بابەتێک بێت بە مێشکتدا، هەمو شتێک باشتر دەبێت ئەگەر بەم شێوەیە بیر بکەیتەوە، لە کاتە بەتاڵەکانتدا هەوڵبدە سود لە کاتەکەت ببینە و پلانێکی ورد دابنێ بۆ ئەوەی داهاتویەکی پرشنگدارت هەبێت، پێویستە زیاتر بایەخ بە خۆت بدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 55821 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP