لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 6ی کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
پارێزگاری لە ئارامی خۆت بکە، کاتێک کێشەیەکی زۆر روبەروی کارەکەت دەبێتەوە، مامەڵکردنی خۆشەویستەکەت بەردەوامی پەیوەندیەکەت روندەکاتەوە، چونکە تۆ پێویست بە کەسێک هەیە کە بایەخ پێبدات، گرنگە پشو بدەیت بەهۆی ماندوبونی جەستەتەوە.

گا 20\4 - 20\5
گۆڕانکاری لە کارەکەت دەبێتەهۆی ئەوەی توشی دڵەڕاوکێ ببیت، کاتی ئەوەهاتوە واز لە رابردو بهێنیت لەلایەنی سۆزدارییەوە و لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیان هەڵبدەیتەوە، گرنگە بایەخ بە خواردنەوە سروشتییەکان بدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی دەرونییەوە ماندویت بەرامبەر بە کارەکەت، هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت چالاک بکە،پێویست ناکات راستییەکان لە خۆشەویستەکەت بشاریتەوە، دەبێت زۆر راستگۆبیت، روخسار و جەستەت تەواو ماندوبونی پێوەدیارە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
رەنگە کێشەی چاوەڕواننەکراو روبەروی کارەکەت ببێتەوە، بەڵام بە خێرایی هەوڵی چارەسەرکردنی بدە، پەیوەندی سۆزداری پەیوەستە بە قوربانیدانە بۆ ئەوەی داهاتویەکی پرشنگدار هەبێت، خواردنی تەندروست و بێ چەوری هەڵبژێرە.

شێر 23\7 - 22\8
سود لە ئەزمونی خۆت وەربگرە لەلایەنی پیشەییەوە، بزانە چۆن بیر لە داهاتوی خۆت بکەیتەوە، کاتی ئەوەهاتوە دەربارەی ئەو بابەتانەی لە بیرکردنەوەتدایە گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت، بۆ ئەوەی ئارام بیتەوە، گرنگە پشو بدەیت دوای رۆژێک لە ماندوبون.

فەریک 23\8 - 22\9
لەرێگای تواناکانی خۆتەوە هەوڵبدە ئامانجەکانت بەدیبهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، پەیوەندی سۆزداریت باشتر دەبێت و بیر لە داهاتو دەکەنەوە، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە لەپێناو تەندروستیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
پرۆژەی نوێ چاوەڕێت دەکات، پێویستە ئامادەبیت بۆ ئەوەی هەنگاوی باش بنێیت، بۆ ماوەیەک دورکەوتنەوە لە خۆشەویستەکەت سودی هەیە لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندیتان، راهێنانی وەرزشی کێش دادەبەزێنێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
بەرپرسەکانت ئەرکێکی نوێ بە تۆ دەسپێرن، ئەمەش ئاسودە و دڵخۆش دەکات و وادەکات متمانەت بەخۆت هەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەنگاوی گەورە بۆ داهاتو دەنێیت، رەنگە توشی هەندێک ئازار ببیت، بەڵام گرنگە راوێژی پزیشک بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
کاتێک روبەروی گرفتێک دەبیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵبدە بەشێوەیەکی ئەرێنی بیربکەرەوە، کاتێک خۆش لەگەل خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت و زیاتر لەیەکدی نزیک دەبنەوە، کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆر ماندوت دەکات ئاگاداربە، چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەیە.

گیسک 22\12 - 19\1
لێبوردن و مامەڵەکردن بەشێوەیەکی نەرم لەگەڵ هاوپیشەکانت، وادەکات لەلایەنی پیشەییەوە بەرەوپیش بچیت، خۆشەویستەکەت رەنگە هەندێک پرسیار ئاراستە بکات، گرنگە بزانیت چۆن وەڵامی دروستی دەدەیتەوە، بەشداریکردن لە چالاکی تەنزئامێز سودی هەیە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەو هەنگاوانەی لەپێناو داهاتوی پیشەییت ئەنجامی دەدەیت، پێویستی بە بەدواداچون هەیە، بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە، هەوڵبدە رێگایەکی باش بگریتەبەر بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت سەرکەتوو بیت، هەندێک کار کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت و پێویستە بزانیت چی دەکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەندێک بڕیاری نوێ لەلایەنی پیشەییەوە وادەکات هەنگاوی گەورە بنێیت، دڵەڕاوکێ و ترس لە داهاتووی سۆزداریت وادەکات پرسیاری زۆر ئاراستەی هاوبەش یان خۆشەویستی ژیانت بکەیت، بەڵام گرنگە بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، رێگامەدە دودڵی و بیرکردنەوەی زۆر دەرون ماندو دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 37189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP