پیاوێک دەستگیرکرا بە تۆمەتی ئەوەی لە ماوه‌ی هەشت رۆژدا 24 هەزار تەلەفۆنی کردوە

خەندان لایف

پیاوێکی ژاپۆنی دەستگیرکرا، بەتۆمەتی ئەوەی له‌ ماوه‌ی 8 رۆژدا 24 هه‌زار ته‌له‌فونی كردوه‌ بۆ به‌شی خزمه‌تگوزای ئه‌و هێڵه‌ی به‌كاریهێناوه‌.

ئاكیتۆشی ئۆكامۆتۆی ته‌مه‌ن 71 ساڵ، ده‌ستگیركرا به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌زاران جار په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی خزمه‌تگوزاری KDDI (ئه‌و هێڵی خزمه‌تگوزاریه‌ی به‌كاریهێناوه‌) كردوه‌، تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ی بە تەلەفونە زۆرەکانی رێگری دروست کردوە لەبەردەم کارەکانی کارمەندانی کۆمپانیاکە.

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی ژاپۆن ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاكیتۆشی دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ هۆكاری ته‌له‌فونكردنی به‌ به‌رده‌وامی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ مۆبایله‌كه‌ی په‌خشی رادیۆی وه‌رنه‌گرتوه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كانی هێڵه‌كه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی تۆكیۆ رایگه‌یاند كه‌ ئۆكامۆتۆ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیاكه‌یه‌وه‌ كردوه‌ و پێی وتون كه‌ ده‌بێت نوێنه‌رێكی كۆمپانیاكه‌ بێت و داوای لێبوردنی لێبكات یان ئابروی كۆمپانیاكه‌ ده‌بات.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی پۆلیسی ژاپۆن ئه‌و پیاوه‌ ژاپۆنیه‌ خۆی به‌ قوربانی ده‌زانێت به‌هۆی خزمه‌تگوزاریه‌ خراپه‌كانی ئه‌و كۆمانیایه‌.

ئه‌م بابه‌ته 10902 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP