هەندێک ئامۆژگاری گرنگ بۆ ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە


خەندان لایف

هەمو هاوسەرگیریەک سەرکەوتو نابێت، هەندێک کات بەهۆی چەند ناکۆکی لێکتێنەگەیشتنێکەوە وادەکات لەیەکتر جیاببنەوە، کە رەنگە دواتر پەشیمانی لەدوا بێت، ئەو کەسانەی کە لە ژیانی هاوسەرگیریدا سەرکەوتنیان بەدەستنەهێناوە، چەند ئامۆژگاریەک دەخەنەڕو بۆ ئەو کەسانەی کە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە کە لە ژیانی هاوسەرگیریدا ئەم هەلانە ئەنجام نەدەن.

یەکەم: مۆبایل پەیوەندی خۆشەویستی لەناودەبات
لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا مۆبایلی زیرەک بەکارهێنەرێکی یەکجار زۆری هەیە، بە شێوەیەک زۆر کەس پێوەی ئالودەبونە و پەیوەندی سۆزداری راستەقینەیان لەبیرکردوە، هەر بۆیە پێویستە وریای ئەو کاتە بن کە بەکاریدەهێنن لەگەڵ شێوازی بەکارهێنانی.

دوەم: سوپاسگوزاری پێویستە
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی کە هەمیشە سوپاسگوزارن لەبەرامبەر ئەو شتانەی لەلایەن هاوسەرەکەیانەوە پێیان دەبەخشرێت، زیاتر سەرکەوتون.

سێیەم: هۆکاری ناکۆکیەکان بدۆزەرەوە
کاتێک ناکۆکیەک دروست دەبێت لەنێون تۆ و هاوسەرەکەت پێش ئەوەی بیر لەوە بکەیتەوە کە پەیوەندیتان تێکبدەیت، بیر لە هۆکارەکەی بکەرەوە کە وایکردوە ئەو ناکۆکیە دروست ببێت، بەم شێوەیە کەمترین کێشە دروست دەبێت لە نێوانتان.

چوارەم: تەنها خۆشی خۆتت نەوێت
لە ژیانی هاوسەرگیریدا هەوڵدان بۆ دڵخۆشی خۆت خۆپەرستی نیە، بەڵام ئەگەر بەرامبەرەکەت فەرامۆش بکەیت و سنورەکان ببەزێنیت لەبەر خۆشی خۆت ئەوا کارێکی هەڵەیە.

پێنجەم: گفتوگۆکردن کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانە
لە کاتی دەمەقاڵی و ناکۆکی هەوڵبدە بە گفتوگۆی هێمنانە لەگەڵ هاوسەرەکەت کێشەکانتان چارەسەر بکەن.

شەشەم: ناتوانیت کەسێک بگۆڕیت
هەرگیز لە هەوڵی ئەوەدا مەبە بەرامبەرەکەت بگۆڕیت بۆ ئەو شێوازەی تۆ دەتەوێت، بە تایبەتی لە هەڵسەوکەوت و رەفتارەکانی، وەکو خۆی قبوڵی بکە.

حەوتەم: هاوڕێکانت فەرامۆش مەکە

کاتێک ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنیت، بەو واتایە نایەت تەواوی پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانت فەرامۆش بکەیت و دەستبەرداری هاوڕێیەتی ئەو کەسانە بیت کە ماوەیەکی زۆر هاوڕێ بون، هەوڵبدە هاوسەنگی رابگرە.

 

ئه‌م بابه‌ته 35959 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP