بۆ پیاوان.. باخەوانیکردن مەترسی شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە


خەندان لایف

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو پیاوانەی بە شێوەیەکی تەندروست وەرزش ئەنجام دەدەن مەترسی شێرپەنجەی پرۆستان بە رێژەی %50 کەم دەکاتەوە.

لەو توێژینەوەیەدا هاتوە کە ئەو پیاوانەی رۆژانە چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن وەکو باخەوانیکردن و پیاسەکردن، کاریگەری ئەرێنیان لەسەر تەندروستی هەیە و مەترسی چەندین نەخۆشی مەترسیدار کەمدەکاتەوە.

توێژەران بۆ ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە 79,148 پیاویان بە نمونە وەرگرت کە توشبوی شێرپەنجەی پرۆستاتن، هەروەها 61,106 پیاو کە توشبوی ئەو نەخۆشیە نین، دەرکەوت ئەو پیاوانەی چالاکی کەمتر ئەنجام دەدەن مەترسی توشبونیان بە شێرپیەنجەی پرۆستات کەم دەبێتەوە.

پیاوان لە تەمەنی 50 ساڵی بەرەو سەر مەترسی شێرپەنجەی پرۆستاتیان زیاد دەکات، زۆرینەی ئەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشیە دەبن ئەو کەسانەن کە رۆژانە هیچ چالاکیەک ئەنجام نادەن.

دکتۆر سارا لویز، ئاماژەی بەوەکرد کە پیاوان پێویست دەکات رۆژانە 20 خولەک بە پێ بڕۆن، یان سەرقاڵی کاری باخەوانی بن، کارێک کە بتوانێت ببێت بە رۆتینی رۆژانەیان و بەردەوام لە جوڵەدا بن، بەم شێوەیە مەترسی شێرپەنجەی پرۆستاتیان بە رێژەی %50 کەم دەبێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP