پریانکا چۆپرا بە عەزیەکی سەرنجراکێشەوە خەڵاتێکی مرۆڤایەتی وەردەگرێت

خەندان لایف

ئەکتەری ناسراوی بۆلیوود، پریانکا چۆپرا بە عەزیەکی سورەوە بە شێوەیەکی سەرنجراکێش دەرکەوت لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی دێنی کای مرۆڤایەتی.

شەوی رابردو پریانکا چۆپرا، دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەگەڵ یونسێف چەندین کاری خێرخوازی ئەنجامدابو، خه‌ڵاتی دێنی کای مرۆڤایەتی پێبەخشرا، بەهۆی ئەو کارە مرۆڤانە و بەسۆزانەی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەنجامی دابون.

پریانکا دەربارەی کارەکانی وتی "من کە بوم بە ئەکتەر، دەمزانی ئەم پێگەیەم هەیە، بۆیە دەستم کرد بە بە کارکردن بۆ منداڵانی تالاسیما، چەندین منداڵی دیکە، دواتر بەڕێوبەرەکەی پێشوم پێی راگەیاندم کە رێکخراوی یونیسێف هەیە و دەتوانم بەخۆبەخشی کاری تێدا بکەم، بۆیە بەردەوام بوم لەسەر کارە خێرخوازیەکانم"

دوابەدوای ئەوەی پریانکا ئەو خه‌لاتەی بەدەستهێنا، نیک جۆناس، هاوسەرەکەی پریانکا، پیرۆزبایی وەرگرنتنی خەلاتی مرۆڤایەتی لە پریانکای هاوسەری کرد.

پریانکا لە کاتی وەرگرتنی خه‌لاتەکەیدا بە شێوەیەکی سەرنجراکێش دەرکەوت، لەگەڵ خەلاتەکەت دەرکەوتنی بەم ستایلەوە سەرنجی میدیاکانی راکێشا.

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبوە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بوە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆرێت، لە ئێستاشدا سەرقاڵی رۆڵ بینینە لە درامایەکی ئەمەریکی بەناوی Quantico.

ئه‌م بابه‌ته 30947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP