لە کاتی هه‌ڵبژاردنی جلوبەرگی ئاهەنگ ئەم چەند هەڵەیە ئەنجام مەدە


خەندان لایف

کاتێک دەتەوێت بەسداری ئاهەنگ یان فیستیڤاڵیک بکەیت، بیر لەوە دەکەیتەوە چ ستایڵیک هه‌ڵبژێریت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو شوێنە گونجاو بێت کە بۆی دەچیت، هەروەها هەست بە ئاسودەیی بکەیت بە جلوبەرگەکەوە، باشترە لە کاتی هەڵبژاردن جلوبەرگی ئاهەنگ لەم هەڵانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: بەکارهێنانی رێژەیەکی زۆر لە ئێکسیسوارات
تەنها لەبەر ئەوەی بەشداری ئاهەنگێک دەکەیت واتای ئەوە نیە تەواوی خشڵ و ئێکسیسواراتەکانت بەکاربهێنیت، باشترە چەند دانەیەکی تەنک و کەم هەڵبژێریت، هەندێک جاریش پێویست بەبەکارهێنان ناکات.

دوەم: پێڵاوی بەرز
بەشداریکردنی ئاهەنگێک واتای ئەوە نیە تەنها دەبێت پێلاوی بەرز لەپێ بکەیت، دەتوانیت پێلاوێک لەپێبکەیت کە هەست بە ئاسودەیی بکەیت پێوەی.

سێیەم:  جۆری قوماش
ئاگاداری جۆری ئەو کوتاڵە بە کە هەڵیدەبژێریت، چونکە قوماش و کوتاڵی ئاهەنگەکان جیاوازە لە کوتاڵێکی ئاسایی، قوماشی بریسکەدار زیاتر سەرنجراکێش دەرت دەخات.

چوارەم: قوماشی پولەکە
دوربکەوە لە بەکارهێنانی قوماشی پولەکە، ئەگەر ئارەزوی کردنیشی دەکەیت، باشترە تەنها پارچەیەکی جلەکەت پولەکە بێت نەک تەواوی پۆشاکەکەت.

پێنجەم: رەنگی ئێکسیسوارات
هەوڵبدە گونجاندن هەبێت لە نێوان رەنگی ئێکسیسوارات، یان زەرد یان زیوی بەکاربهێنە، دوربکەوە لەوەی هەردوکیان پێکەوە بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 14572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP