ئێما ستۆن ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت


خەندان لایف

هەردو هونەرمەند ئێما ستۆن و دەیڤ میکری، دوای تێپەڕینی دوساڵ بەسەر پەیوەندی خۆشەویستیان ئەڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕیەوە.

ئێوارەی دوێنی دەرهێنەری بەناوبانگ، دەیڤ مکیری، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی و ئێما ستۆن ئاشکرایکرد کە ئه‌ڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕیوەتەوە و بەم زوانە ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن.

ئێما و دەیڤ لە مانگی نۆڤەمبەری 2017 بۆ یەکەمجار پەیوەندی خۆشەویستیان ئاشکراکرد لە شاری نیویۆرک، ساڵی پار ئێما لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکرد کە بۆ داهاتو پلانی هاوسەرگیری هەیە و دەیەوێت منداڵی هەبێت.

لەگەڵ ئەوەی ئێما و دەیڤ پەیوەندیەکەیان بە دور دەگرت لە چاوی کامێراکان و کەمترین دەرکەوتنیان پێکەوە هەبو، بەڵام ئێما ئەوەشی خستبویەڕو کە نایەوێت تەواوی ژیانی تایبەتی بۆ میدیاکان ئاشکرا بکات.

ئه‌م بابه‌ته 7558 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP