لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمرۆ 5ی کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر وریابە، بە وردی بیر لە بڕیارەکانت بکەرەوە، رێگەمەدە هاوپیشەکانت لەبری تۆ بڕیار لەبارەی کارەکانتەوە بدەن، پەیوەندی سۆزداریت بەهێزتر دەبێت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەگەر زیاتر متمانە بە یەکتر بکەن، گرنگی زیاتر بە تەندروستیت بدە.

گا 20\4 - 20\5 
ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە ئەمرۆ زیاتر وریابیت لە هەمو رویەکەوە، چەند رۆژی رابردو بە تەواوی ماندوبویت، هەوڵبدە ئەم چەند رۆژە بۆ پشو وەرگرتن بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی نەکاتە سەر تەندروستیت، بێهیوا مەمە دەربارەی ئامانجەکانت، تەنها کەمێک زیاتر هەوڵ بدە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ لە هەر جۆرە گفتوگۆیەک دوربکەوەرەوە کە دەتکاتە کێشەوە، ویابە لەوەی هێمنی خۆت بپارێزیت لە هەر بارودۆخێکدا بێت، چونکە توڕەیی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە و هەست بە ئاسودەیی دەکەن پێکەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەگەڵ ئەوەی ئەم چەند رۆژە بە تەواوی ماندوبویتە بەهۆی زۆری کارکردنەوە لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام بێهیوا مەبە، چونکە سەرکەوتن زۆر نزیکە، زیاتر رێز لە کەسە نزیکەکانت بگرە چونکە دەبنە پاڵپشتیت و وادەکات هەنگاوی زیاتر بنێیت بەرەو ئامانجەکانت، ئەم چەند رۆژە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی سۆزداریەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر دڵخۆشیت و پێکەوە هەست بە ئارامی دەکەن، باشترە کەمێک گۆڕانکاری لە ژیانتدا دروست بکەیت بە گۆڕینی شێوازی ژیانت، بێهیوا مەبە ئەو کاتەی ئەندامانی خێزانەکەت لەسەر هه‌ڵەکانت لۆمەت دەکەن، چونکە لە سودی تۆدایە، لەلایەنی پیشەییەوە وریای تەندروستیت بە.

فەریک 23\8 - 22\9
چەند بەربەستێک دێنە بەردەمت لەلایەنی پیشەییەوە بەڵام ئەگەر بە ژیرانە هەڵسوکەوت بکەیت و وریای هەنگاوەکانت بیت بە ئاسانی تێیدەپەڕێنیت، ئەمرۆ رەنگە مەزاجت کەمێک باش نەبێت بۆیە لە بڕیاردان دوربکەوەرەوە بۆ ئەوەی پەشیمانی لەدوا نەیەت، لەلایەنی سۆزداریەوە هەوڵبدە زیاتر لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆت لەلایەنی پیشەییەوە، دەتوانیت تواناکانت زیاتر دەربخەیت و بەهرەکانت بۆ کەسانی چواردەورت بسەلمێنیت، ئەگەر بە ئەرێنی بیر بکەیتەوە ئەوا دەتوانیت بە ئاسانی بە ئامانجەکانت بگەیت، لە ئێستادا دەتوانیت لە ئاسانی ژیانی پیشەیی و سۆزداریت بەسەربەریت بە هاوسەنگی.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی سۆزداریەوە بەهۆی ئەو دەمەقاڵیانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەتبوە کەمێک هەست بە نیگەرانی دەکەیت، هەوڵبدە لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت و رێگەنەدەیت پەیوەندیتان تێکبچێت، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت بە باشی دەڕۆنبەڕێوە، بەڵام پێویستت بە سەرنجی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی نەکەیتەوە هەڵەوە، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ لە هەمو رویەکەوە باشتر دەبێت بۆتۆ، دەتوانیت بە ئاسانی کارەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، هەروەها پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت لە ئاستێکی زۆر باشدایە، بە تایبەتی لەگەڵ خێزان و خۆشەویستەکەت، ئەم چەند رۆژە زیاتر ئاگاداربە لەوەی متمانە بەکێ دەکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەگەر دەتەوێت ئەمرۆ بە دڵخۆشی بەسەر بەریت، ئەوا لە ماندوبونی زۆر دوربکەورەوە لەسەر کارەکەت، هەوڵبدە زیاتر کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت، هەروەها گرنگی بە پەیوەندیەکانت بدەیت لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت، رێگەمەدە کەسانی چواردەورت بڕیارت لەسەر بدەن، گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە رۆژانە.

سەتڵ 20\1 - 18\2 
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ زۆر باشیت و بە تەواوی سەرنجت لەسەر کارەکەتە، بڕیارەکانت زۆر ژیرانەیە، هەروەها توانات هەیە ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو بکەیت، ئەم چەند رۆژە زیاتر وریای لایەنی داراییت بە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت پتەوتر دەبێت ئەگەر زیاتر کاتی پێببەخشیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زۆر باشە و بە تەواوی پاڵپشتیت دەکەن، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت پتەوە بەهۆی ئەوەی لێکتێگەیشتن لە نێوانتان هەیە، هەوڵبدە زیاتر تواناکانت دەربخەیت لەلایەنی پیشەییەوە، لە ئێستادا ئاراستەی ئامانجەکەت مەگۆڕە چونکە زۆر نزیکیت لە گەیشتن پێی.

 

ئه‌م بابه‌ته 55539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP