چوار هۆکار وادەکات خانمان ئیرەیی بەیەکتر ببەن

خەندان لایف

زۆر کات لە نێون خانماندا ئیرەیی بەدی دەکرێت، زۆر جار وادەکات پەیوەندیەکانیان بەرەو ئاستێکی خراپ بڕوات، کە پێویست دەکات هەوڵی ئەوە بدەن ئیرەیی لە ناخیاندا نەمێنێت و بە ئاسایی لە بەرامبەرەکەیان بڕوانن، ئەو هۆکارانەی وادەکات خانمێک ئیرەیی بە خانمێکی دیکە ببات.

یەکەم: شێوەی دەرەوە
خانمان زۆر جار ئیرەیی بە بەرامبەرەکەی دەبات کاتێک بە ستایلێکی نوێوە دەیبینێت، یان کێشی جەستەی کەمی کردوە.

دوەم: پارە
یەکێکە لەو هۆکارە سەرەکیانەی خانمان لەناو یەکتردا ئیرەیی پێدەبەن.

سێیەم: کارکردن بۆ خەونەکانیان
کاتیک خانمێک دەبینێت بەرامبەرەکەی کاردەکات بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی، ئیرەیی پێدەبات.

چوارەم: هاوسەرگیری
بەشێک لە خانمان ئیرەیی بەو کەسانە دەبەن کە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە خاوەنی منداڵن.

 

ئه‌م بابه‌ته 28746 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP