خەمۆکی وەرزی چیە؟ چۆن بزانیت خەمۆکی وەرزیت هەیە؟

خەندان لایف

وەرزی پایز و زستان بۆ زۆر کەس چێژبەخشە و هەست بە دڵخۆشی دەکەن لەو دو وەرزەدا، بەڵام بۆ هەندێک کەسی دیکە لەم وەزانەدا دڵتەنگی و نیگەرانیان زیاتر دەبێت، کە لە وەرزی پیازدا سەرهەڵدەدات و لە وەرزی زستان خراپتر دەبێت، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار کۆتایی دێت و هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە.

هەندێک نیشانە هەیە دەریدەخات ئەم جۆرە خەمۆکیەت هەیە:

یەکەم: خەواڵویت
ئەو کەسانە لەم وەرزانەدا وزەی جەستەیان کەم دەبێتەوە، زیاتر هەست بە خەمباری و دڵتەنگی دەکەن، بەهیچ شێوەیەک ئارەزو ناکەن شوێنی نوستنەکەیان جێبهێڵن.

دوەم: زۆر دەخۆیت
بە بەراورد بە کاتی ئاسایی زیاتر دەخۆیت، بە خواردن زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

سێیەم: پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانت لاواز دەبن
کەمتر تێکەڵی خەڵک دەبیت و ئارەزوی قەرەباڵغی ناکەیت، لە کاتێکدا پێشتر بەو شێوازە نەبویتە.

چوارەم: سەرنجت کەمدەبێتەوە
بە تایبەتی لەسەر کارەکەت کەمتر سەرنجت لەسەر چالاکیەکانتە، بەردەوام شپرزەیت.

پێنجەم: بەردەوام سەرقاڵیت
لە کاتێکدا ئەرکەکانت هەمان ئەرکەکانی پێشون، بەڵام وەکو پێشتر لە کاتی خۆیدا بۆت ئەنجام نادرێن و بەردەوام سەرقاڵیت.

شەشەم: تاقەتی هیچ کارێکت نیە ئەنجام بدەیت
پێشتر کەسێکی چالاک بوەیتە، بەڵام لەم دو وەرزەدا تاقەتی کردنی هیچ کارێکت نیە و ناچالاکیت.

حەوتەم: بە زویی توڕە دەبیت
بەردەوام لە سترێسدایت و بە بچوکترین شت توڕە دەبیت.

هەشتەم: خەوت لێناکەوێت یان هەمیشە خەوت دێت
چەند هۆکارێک هەن وادەکات خەوت لێنەکەوێت، یەکێک لە هۆکارەکان خەمۆکی وەرزیە، هەندێک کەسی دیکە هەن بە پێچەوانەوە بەردەوام دەخەون، کە ئەمەش هۆکاری خەمۆکی وەرزیە.

نۆیەم: هەمیشە هەست دەکەیت تاوانباریت
لە کاتێکدا بابەتەکان پەیوەندیان بە تۆوە نیە، بەڵام تۆ خۆت بە خەتابار دەزانیت.

ئه‌م بابه‌ته 16750 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP