نانسی عەجرەم و کچەکانی لە ئاهەنگی سەینت باربرا جیاواز دەرکەوتن

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عەجرەم، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوێترین وێنەی خۆی و کچەکانی بڵاوکردەوە لە ئاهەنگی سەینت باربرا، کە بارۆکە (قژی دەستکرد) یان بەکارهێناوە بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوتن.

لە چوارچێوەیەکی جیاوازدا نانسی عەجرەم، خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ئاهەنگێکی گەورە سازبکات لە سەری ساڵدا، لەگەڵ تامر حوسنیدا، لە ئەبوزەبی.

نانسی لەدایکبوی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە و سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی عەرەبی، هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردوە بەناوی "فادی هیشام" و دایکی سێ کچە.

ئه‌م بابه‌ته 29537 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP