لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 4 کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لە خواردنی شیرینی دوربکەوەرەوە ئەم چەند رۆژە، کارکردنی زۆر وادەکات هەست بە ماندوبون بکەیت کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، لەهەر بارودۆخێکدا بێت کات بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکە، لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە پەیوەندیەکانت لە ئاستێکی زۆر باشدایە و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت لەگەڵ کەسانی چواردەورت.

گا 20\4 - 20\5 
بارودۆخی کارکردن لە ئێستادا بەو شێوەیەیە کە ئارەزوی دەکەیت، بیرکردنەوەی ئەرێنی دەربارەی پیشەکەت وادەکات هەنگاوی زیاتر بەرەو سەرکەوتن بنێیت، کێشە خێزانیەکانت چارەسەر دەبن و وادەکات ئاسانتر بتوانیت پاڵپشتی خێزانەکەت بەدەست بھێنیت، هەندێک لێک تێنەگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هەیە، توڕە بون وادەکات پەیوەندیتان بەرەو نەمان بچێت، هەوڵبدە بە هێمنانە پەیوەندیتان باش بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت لە ئاستێکی باشدا نیە، بەهۆی هه‌ڵسوکەوتەکانتەوە لێت نیگەرانن، هەوڵبدە ئەو پەیوەندیە چاک بکەیتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە پێویستت بە هەوڵدانی زیاتر هەیە بۆ  ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، خۆشەویستەکەت پێویستی بە گرنگیپێدانی زیاتر هەیە، هەوڵبدە پەیوەندەکەتان بەهێز بکەیت، باشترە زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت بۆت، هەندێک گۆڕانکاری لە ژیانتدا رودەدات، لێکتێنەگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هەیە، هەوڵبدە بە ژیرانە هەڵسوکەوت بکەیت و لێی تێبگەیت، رەنگە لە کۆتایی ئەمڕۆتدا بە تەنیا بیت، هەوڵبدە پشو وەربگریت لە پێناو ئارامی جەستەو دەرونت.

شێر 23\7 - 22\8
روبەڕوی چەند بەربەستێک دەبیتەوە و زیاتر هەست بە سترێس دەکەیت، بەڵام وریابە سترێسی زۆر لە سەرکەوتنت دوردەخاتەوە، ئەم چەند رۆژە وریاتر و ژیرانەتر کارەکانت ئەنجام بدە بۆ ئەوەی نەکەیتە هەڵەوە، رێگە مەدە بیرکردنەوە نەرێنی دەرباری خۆشەویستەکەت بەسەرتدا زاڵ ببێت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەگەر زیاتر سەرنجت لەسەر ژیانی کۆمه‌ڵایەتیت بێت زیاتر چێژ لە ساتەکانت دەبینیت، پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکان لە ئاستێکی لاوازدایە، لەلایەنی پیشەییەوە روبەڕوی چەند گرفتێک دەبیتەوە، کەوادەکات زیاتر هەست بە سترێس بکەیت، هەوڵبدە کێشەکانت چارەسەر بکەیت بە راوێژکردن بە هاوپیشەکانت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ کاتی زیادەت دەبێت، باشترە سود وەربگریت لەو کاتەت و پلان دابنێیت بۆ ئامانجەکات، بیرۆکەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت تاووتوێ بکە بۆ ئەوەی زیاتر سەرکەوتن بەدەست بهێنن، پاڵپشتی تەواو دەکرێیت لەلایەن خۆشەویست و خێزانەکەتەوە ئەمەش وادەکات زیاتر بەرەو پێش بچیت، تەندروستیت لە ئێستادا زۆر باشە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ بە تەواوی هێمنیت و سەرنجت لەسەر کارەکەتە، ئەگەر بیر لە کاری نوێ دەکەیتەوە ئەوا ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت، کێشە کۆمه‌ڵایەتیەکانت چارەسەر دەبن ئەگەر تەنها رەچاوی بارودۆخی خۆت نەکەیت و بە خۆپەرستانە بیر نەکەیتەوە، پەیوەندی سۆزدایت لەگەڵ خۆشەویتسەکەت زیاتر بەهێز دەبێت.

کەوان 22\11 - 21\12
بەم زوانە ئەنجامی کارکردنەکانت دەبینیت، بۆیە هەمو توانایەکت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت نیگەران بکەیت، هەوڵبدە گرنگی زباتر بە پەیوەندیەکەتان بدەیت، تەندروستیت فەرامۆش مەکە و گرنگی بە سیستمی خۆراکەکانت بدە.

گیسک 22\12 - 19\1
پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانت زۆر باشە و لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، بەڵام پێویستە زیاتر گرنگی بە تەندروستیان بدەیت و ئاگاداریان بیت، لەلایەنی پیشەییەوە پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەرە، بەڵام وریابە لەوەی زۆر خۆت ماندومەکە لەپێناو پاراستنی تەندرسوتیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2 
پەستانێکی زۆری کارکردن لەسەرە، بیرکردنەوەی بەردەوام لە کێشەکانت وایکردوە زیاتر هەست بە نیگەرانی بکەیت، هەوڵبدە بیر لە چارەسەر بکەیتەوە و تەنها سەرقاڵی بیرکردنەوە نەبیت، باشترە زیاتر رێز لە هەستەکانی خۆشەویستەکەت بگریت بۆ ئەوەی پەیوەندیتان زیاتر بەهێز ببێت، تەندروستیت باشترە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەلایەنی پیشەییەوە بارودۆخەکە بە خواستی تۆیە و هیچ رێگریەک لەبەردەمی کارەکانت نیە، مەترسە لەوەی هەستە راستەقینەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەرببڕیت، رەنگە بەم شێوەیە ناکۆکیەکانتان کۆتایی پێبێت، تەندروستیت لە ئێستادا زۆر باشە و زیاتر لە رۆژانی پێشو وزەت هەیە، ئەم چەند رۆژە وریای لایەنی دارایی بە و پارەی زۆر خەرج مەکە لە پێناو پلانەکانی داهاتوت.

 

ئه‌م بابه‌ته 56637 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP