ئەم پێکهاتانە نهێنی درێژبونەوەی نینۆکن

خەندان لایف

ئەو خانمانەی ئارەزوی نینۆکی درێژ دەکەن، زۆر جار بەهۆی لاوازی نینۆکیانەوە ناتوانن نینۆکیان درێژبکەن، بۆیە پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی نینۆکی دەستکرد، کە ئەمەش وادەکات نینۆکیان زیاتر لاواز و تەنک ببێت، باشترە بە بەکارهێنانی ئەم پێکهاتە سروشتیانە نینۆکت بەهێز بکەیت.

یەکەم: سیر
یارمەتی بەهێزبونی نینۆک دەدات، سیرێک بکە بە دوبەشەوە، بیدە لە نینۆکن، رۆژانە دوبارەی بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشی هەبێت.

دوەم: زەردێنەی هێلکە
نینۆک بەهێز دەکات و رێگری دەکات لە شکانی نینۆک، سێ کەوچک زەیتی زەیتون لەگەڵ سێ کەوچک سرکەی سێو تێکەڵ بکە، پاشان زەردێنەی هێلکەی تیکەڵ بکە و بیدە لە نینۆکت، دەتوانیت پێکهاتەکان لە بوتلێکدا هەڵبگریت و رۆژانە بیدەیت لە نینۆکت.

سێیەم: زەیتی لاڤێندەر و ئەڤۆکادۆ

یەک کەوچک زەیتی لاڤێندەر لەگەڵ یەک کەوچک زەیتی ئەڤۆکادۆ تێکەڵ بکە ، بیدە لە نینۆکت بۆ ماوەی 15 خولەک، رۆژانە دوبارەی بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5402 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP