ئەو هەڵسوکەوتانەی لەکاتی میوانی دەبێتە هۆی بێزاری خاوەن ماڵ

خەندان لایف

تویژینەوەیەک لە ماڵپەری فۆکس نیوز بڵاوبوەتەوە، توێژینەوەکە لەسەر 2 هەزار کەسی وڵاتی ئەمریکا ئەنجامدراوە، پرسیار لەبارەی ئەوەکراوە چ هەڵسوکەوتێک لە کاتی میوانی دەبێتە هۆی بێزاری خاوەن ماڵ، زۆرینەی کەسەکان کۆکبون لەسەر ئەوەی چەند رەفتار و هەڵسوکەوتێک هەن دەبنە هۆی بێزاری خاوەن ماڵ.

لە توێژینەوەکەدا هاتوە جگەرە کێشان یەکێکە لەو رەفتارانەی لەلایەن میوانەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام خاوەن ماڵ بێی بێزار دەبێت، هەروەها قسەکردن و گفتوگۆکردن بە دەنگی بەرز یەکێکی دیکەیە لەو هەڵسوکەوتانە.

توێژینەوەکە ئەوەشی خستەڕو کە کاتێک میوانەکان ماڵەکە بە ناخاوێنی جێدەهێڵن، وادەکات خاوەنماڵ بێزارببێت، وە کاتێکیش ژمارەیەکی زۆر پێکەوە کۆدەبنەوە و دەڕۆن بۆ میوانی بێئەوەی خاوەن ماڵ ئاگادار بکرێتەوە.

ئەو کەسانەی بەشداری توێژینەوەکەیان کردبو ئەوەشیان خستەڕو کە پێویستە میوانەکان کاتی ماڵئاوایی بزانن، بەشێک لە میوانەکان لە درەنگانی شەودا دەڕۆنەوە بێ ئەوەی رەچاوی بارودۆخی خاوەن ماڵ بکەن.

 

ئه‌م بابه‌ته 28284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP