سودە نەزانراوەکانی گوێز بۆ تەندروستی خانمان



گوێز رێژەیەکی زۆر لە چەوری ناتێری تێدایە، وە سەرچاوەیەکی باشە بۆ پڕۆتین، بەگشتیش بەوە ناسراوە کە وزەیەکی زۆر و چەوریەکی زۆری تێدایە، بەڵام چەوریەک کە زۆر تەندروستە، ئەم سودە گرنگانە بە تەندروستی خانمان دەگەیەنێت.

یەکەم: دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، یارمەتی پاراستنی لەش دەدات لە توشبون بە نەخۆشی.

دوەم: دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی جەستە، ئەگەر پێش نانخواردن چەند دانەیەکی لێبخۆیت، وادەکات هەست بە تێری بکەیت.

سێیەم: کاریگەری لەسەر سیستمی خەو هەیە، دەبێتە هۆی رێککردنەوەی سیستمی خەو.

چوارەم: بە چارەسەرێکی زۆر باش دادنرێت بۆ نەهێشتنی خەمۆکی، کەمکردنەوەی سترێس.

پێنجەم: یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات، لە نەۆشی دڵ و جەڵتەی دڵ دەتپارێزێت.

شەشەم: یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ دەدات.

حەوتەم: بەسودە بۆ لاوازی سێکسی.

هەشتەم: دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

ئه‌م بابه‌ته 29117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP