براد پیت بۆ یەکەمجار هۆکاری ئالودەبونی بە ماددە کحولیەکان ئاشکرا دەکات

خەندان لایف

براد پیت لە ماینەی چاوپێکەوتنێکدا بۆ یەکەمجار هۆکاری ئالودەبونی خواردنەوە کحولیەکان ئاشکرا دەکات، کە دواتر روبەڕوی کێشەی تەندروستی بوەتەوە.

براد پیت لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئەنتۆنی هۆپکینس، بە راشکاوانە باس لە ئالودەبونی دەکات بە ماددە کحولیەکان و باس لەوە کرد کە ئەو لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە دەستبەرداری ئەو خوەی ببێت.

برادی پیتی تەمەن 55 ساڵ وتی "ئالودەبونم بۆ ماددە کحولیەکان بۆ رزگاربون بوە لە راستیەکان، سەرەرای ئەوەی کە دەمزانی چەندە بۆ تەندروستی خراپە و زیانبەخشە".

وتیشی "خەڵکی بە زویی بڕیارت لەسەر دەدەن کاتێک هه‌ڵەیەک ئەنجام دەدەیت، هەرگیز بیر لەوە ناکەنەوە چی هۆکار بوە بۆ ئەوەی وابکات تۆ بکەویتە ئەو بارودۆخە و ئەو هه‌ڵەیە ئەنجام بدەیت".

براد ئاماژەی بەوەشکردبو کە هەر خواردنەوەی بە ماددە کحولیەکان وایکردوە کۆتایی بە پەیوەندی هاوسەرگیری خۆی و ئەنجیلینا جولی بێت، بەڵام لە ئێستادا دەستەبەرداری ئەو خوەی بوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6838 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP