حەوت نیشانە دەریدەخات متمانەیەکی بەهێز لە نێوانتان هەیە

خەندان لایف

سێ شت دەبێتە هۆی دروستتبونی پەیوەندیەکی سەرکەوتو، متمانە، رێز، گفتوگۆکردن، کە ئەگەر ئەم چەند خاڵە هەبێت لە نێوانتان بەواتای ئەوەدێت لە ژیانی هاوسەرگیریتدا سەرکەوتنت بەدەست هێناوە، بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا متمانەی بەهێز هەیە لە نێوانتان یاخود نەخێر، حەوت نیشانە دەرخەری ئەو راستیەن.

یەکەم: متمانەت بەخۆت هەیە و هەوڵ نادەیت خۆت بگۆڕیت تەنها بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەت تۆی قبوڵ بێت، هەست بە ئاسودەیی دەکەیت لە ماڵەوە.

دوەم: تەواوی چالاکیەکانی رۆژانەتان بۆ یەکتر باس دەکەن، هەرچی روبدات بە راشکاوی دەیڵێیت و ترست نیە لەوەی هاوسەرەکەت بە خراپ بیر بکاتەوە دەربارەت.

سێیەم: بە ئاسایی باسی ئازارەکانی رابردوت دەکەیت، چونکە متمانەتان بە یەکتر هەیە و دەزانن کە رابردوتان کاریگەری لەسەر داهاتوتان نابێت.

چوارەم: هەوڵی کۆنترۆڵکردنی یەکتر نادەن، رێگریت لێناکات لەچونە دەرەوە و ئازادیت پێدەدات.

پێنجەم: بەردەوام چاودێری مۆبایل و ئەکاونتەکانت ناکات، بە ئازادی هەر شتێک ببینیت نیشانی بەرامبەرەکەتی دەدەیت، چونکە هیچ شتێک نیە تا لێی بشاریتەوە.

شەشەم: تەنها هەستە ئەرێنیەکانتی بۆ باس ناکەیت بەڵکو باسی هەستە نەرێنیەکانیشت دەکەیت و لەگەڵیدا هەست بە پارێزراوی دەکەیت.

حەوتەم: کاتێک هەڵە دەکەن دانی پێدا دەنێن و بەرپرسیاریەتی هەڵەکانتان هەڵدەگرن.

ئه‌م بابه‌ته 29383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP