نوسەری فیلمی جاک ریچەر: تۆم کروز پیربوە و ناتوانێت رۆڵ ببینێت

خەندان لایف

یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرەکانی جۆری فیلمی ئاکشن، تۆم کروز، روبەڕی رەخنە دەبێتەوە لەلایەن نوسەری فیلمی جاک ریچەر (کە تۆم کروز رۆڵی سەرەکی هەبو لە فیلمەکەدا)، دەڵێت تۆم کروز پیر بوە بۆ ئەوەی بەشداری فیلمی ئاکشنی بکات.

لی چایڵد، کە نوسەری فیلمی جاک ریچەرە، کە تا ئێستا دو بەشی لێبەرهەم هێنراوە، لە هەردو بەشەکەدا توم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە، بەڵام پێدەچێت نوسەر رازی نەبێت بەوەی لە بەشی سێیەمدا تۆم کروز رۆڵ ببینێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لی چایڵد پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا لە بەشی سێیەمی فیلمەکەدا تۆم کروز بەشداری فیلمەکە دەکات، لی چایڵد لەوەڵامدا وتی "تۆم کروز پێویستە لە جۆری فیلمی ئاکشنی دوربکەوێتەوە، تەمەنی 57 ساڵە، ئەو کەسێکی بەهرەمەندە و دەتوانێت لە جۆرەکانی دیکەی فیلمدا رۆڵ ببینێت، بەڵام بۆ فیلمی ئاکشنی ئەو بەتەمەنە بۆ ئەوەی رۆڵ ببینێت".

تۆم کروز لەدایکبووی 1962، یەکێکە لە ئەکتەرە ناوادار و سەرکەوتووەکانی ئەمەریکا، لەرێگای کارەکەیەوە توانیویەتی چەندین خەڵاتی گرنگ بەدەستبهێنێت، لەوانە سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.

ئه‌م بابه‌ته 6034 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP