لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 3ی کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەندێک لە کەسانی چواردەورت دەبنە هۆی نیگەرانیت، هەوڵبدە لەو کەسانە دوربکەویتەوە و خۆتیان پێوە سەرقاڵ مەکە، چونکە لە ئامانجەکانت دور دەخەنەوە، پێویستە ئەمرۆ زۆر وریابیت لەلایەنی پیشەییەوە، لە بڕیارەکانت دڵنیابەرەوە پاشان بڕیار بدە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە.

گا 20\4 - 20\5 
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمرۆ رۆژێکی ئاساییە و کارەکانت بە بەباشی ئەنجام دەدەیت، وریابە لەوەی ئامانجەکانت دور نەکەویتەوە، ئەمڕۆ چەند پالاکیەکی جیاواز ئەنجام دەدەیت و ئەزمونی زیاتر پەیدا دەکەیت، زیاتر وریای تەندروستیت بە.

دوانە 21\5 - 20\6
کاتەکانت بە پلان رێکبخە، زۆری سەرقاڵیت وایکردوە کاتی تەواوت بۆ خێزانەکەت نەبێت، ئەمڕۆ هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت فەرامۆش بکەیت، هەوڵبدە بەردەوام گفتوگۆی لەگەڵدا بکە و هەستەکانی خۆتی بۆ دەرببڕە، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر رێنماییەکانی پزیشک جێبەجێ بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
شێوازی هەڵسوکەوتت لەگەڵ کەسانی چواردەورت زۆر زبرە، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی لێت نیگەران ببن، هەوڵبدە زیاتر وریای وشەکانت بیت، ماندوێتی زۆری کار و کێشە خێزانیەکانت بوەتە هۆی ئەوەی هەست بە سترێسێکی زۆر بکەیت، هەوڵبدە پشو وەربگرە لە پێناو ئارامی دەرونت و کەمبونەوەی سترێست، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر زیاتر هەوڵبدەیت و بە ئەرێنی بیربکەیتەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی پیشەییەوە ئەم چەند رۆژەی رابردو سەرکەوتو نەبویت، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت بە درێژایی ژیانت شکست بهێنیت، پلانیکی ورد دابنێ چونکە سەرکەوتنت بەرەو ئامانجەکانت نزیکە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی باشدا نیە، بەڵام پشتگوێی مەخە بۆ ئەوەی ناکۆکیەکانتان قوڵتر نەبێتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە و پێکەوە هەست بە ئاسودەیی دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت پەیوەندیەکان لە ئاستێکی باشدا نیە و هەندێک کێشە هەیە لە نێوانتان کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە سترێس بکەیت، بەڵام تۆ دەتوانیت کێشە خێزانیەکانت چارەسەر بکەیت ئەگەر بە ژیرانە هه‌ڵسوکەوت بکەیت، کێشە تەندروستیەکانت ئەمرۆ چارەسەر دەبن.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەلایەنی یشەییەوە زیاتر وریای بڕیارەکانت بە، چونکە رەنگە زۆر شت لەدەست بدەیت، لە کارکردنی زۆر دوربکەورەوە، بەم شێوەیە لە سترێس و شکست دوردەکەویتەوە، هەندێک ناکرۆکی لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هەیە، ئاگاداری وشەکانت بە، چونکە رەنگە ناکۆکیەکان خراپتر بکەیت، هەوڵبدە سود لە وەرزشی یۆگا ببینە بۆ ئارامی دەرونت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ سترێسێکی زۆرت دەبێت، ئەنجامی کارەکانت پێشبینی کراونین، بەڵام توشی بێهیوایی دەبیت، هاوسەنگیەک رابگرە لە نێوان وشەکانت و هەڵسەکەوتت، هەوڵبدە وشەکانت تەواوکەری هەڵسوکەوتەکانت بن، ئەمرۆ پێویست دەکات بە ژیرانە هەڵسوکەوت بکەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە ئەمرۆ باش نابێت، چونکە زۆری کارکردنەوە هەست بە ماندوبون دەکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
هەمو ئەو کێشانەی لەلایەنی داراییە هاتبونە سەر رێگات کۆتایی دێن و بە ئاسانی چارەسەریان دەکەیت، ئەمڕۆ کەمێک نیگەرانیت دەبێت دەربارەی کێشە خێزانیەکانت، هەوڵبدە کێشەکانت چارەسەر بکەیت بۆ ئەوەی کارنەکاتە سەر پیشەکەت، بەشێک لە کێشە سۆزداریەکانت بەهۆی کەمی گرنگیدانتە بۆ خۆشەویستەکەت، زیاتر کاتی پێببەخشە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ بە تەواوی هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، بەهۆی ئەوەی پاڵپستی تەواو دەکرێیت لەلایەنی ئەندامانی خێزانەکەتەوە، هاوپیشەکانت دەیانەوێت هاوکاریت بکەن و یارمەتیت بدەن، دەتوانیت یارمەتیەکانتیان قبوڵ بکەیت بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێش بچیت، هەمیشە لەبیرت بێت کە بیرکردنەوەی نەرێنی تەنها کاریگەری لەسەر ئێستات نابێت بەڵکو کاریگەری لەسەر داهاتوت دەبێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2 
وزەیەکی زۆرت هەیە و هەست بە بەهێزی دەکەیت، هەڵسوکەوتی باشی خۆشەویستەکەت وادەکات رۆژەکەت زیاتر تایبەت بێت، ئەگەر هەندێک لە کارەکانت وەستاندوە ئەوا ئەمڕۆ دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی تەواوی بکەیت، هەوڵبدە لە کاتی بڕیاردان راوێژ بە کەسانی بە ئەزمون بکەیت، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بهێنیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر تایبەت دەبێت لەلایەنی سۆزداریەوە، کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت بەباشی ئەنجام دەدەیت، ئەمەش وایکردوە سەرنجی هاوپیشەکانت رابکێشیت، بە قسەی کەسانی چواردەورت لە ئامانجەکەت دورمەکەوەرەوە، خۆت خاوەن بڕیاری خۆت بە و بزانە چی بۆ تۆ گونجاوە، تەندروستیت زۆر باشە.

 

ئه‌م بابه‌ته 56183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP