هەندێک هەڵەی روخسار شتن دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکە

خەندان لایف

رەنگە زۆر جار لە خۆت بپرسیت بۆچی بەردەوام زیپکە لە روخسارم دێت لە کاتێدا گرنگی بە خاوێنی روخسارت دەدەیت، بەڵام خاوێنی روخسار تەنها هۆکار نیە بۆ ئەوەی لە زیپکە دوربکەویتەوە، بەڵکو هەندێک هەڵە هەیە لە کاتی روخسار شتندا دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکەی روخسار.

یەکەم: نەشتنی روخسار پێش نوستن، یەکێکە لەو هەڵانە، کە پێویست دەکات روخسارت بشۆیت بۆ ئەوەی خاوێن ببێتەوە.

دوەم: بەکارهێنانی ئاوی گەرم بۆ روخسار، زیان بە پێست دەگەیەنێت، بە دوژمنی روخسار دادەنرێت.

سێیەم: بەکارنەهێنانی پاککەرەوەی تایبەت بە روخسارت، کە پێویست دەکات تایبەت بێت بە خۆت و جۆری پێستت.

چوارەم: بەکارهێنانی سابون بۆ روخسار، دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی pHی روخسار، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە.

پێنجەم: زیادەڕەوی کردن لە شتنی روخسار، کە پێویست دەکات رۆژی دوجار بیشۆیت، بەیانیان و شەوان پێش نوستن، لەوە زیاتر زیان بە پێستت دەگات.

شەشەم: تەنها بەکارهێنانی پاککەرەوەی ماکیاژ بێ ئەوەی دواتر روخسارت خاوێن بکەیتەوە کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیپکەی وخسار دروست ببێت.

حەوتەم: بەکارھێنانی خاولی یان یان لۆکەی ناخاوێن بۆ روخسار.

هەشتەم: وشککردنەوەی روخسار بە هەمان خاولی کە قژتی پێ وشک دەکەیتەوە. 

ئه‌م بابه‌ته 11437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP