چەند رێگەیەکی سروشتی بۆ ئەوەی زیوەکانت سپی بکەیتەوە


خەندان لایف

ئێکسیسواراتی زیو، بەتایبەتی لە سەرەتای بەکارهێنانیدا پێویستە بەدەوام سپی بکەیتەوە، رەنگە کاتی ئەوەت نەبێت بەردەوام سەردانی فرۆشیاری زیوەکان بکەیت بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەیت، دەتوانیت لە ماڵەوە بە پێکهاتەی سروشتی زیوەکانت سپی بکەیتەوە بی ئەوەی زیانیان پێبگات.

یەکەم: ئاوی گەرم و خوێ
ئاوی گەرم بکەرە ناو قاپێکەوە و کەمێک خوێی تێبکە، زیوەکەی تێبکە بۆ ماوەی 10 خولەک، دواتر پارچەیەک کاغەزی ئەلەمنیۆم بکەرە ناو ئاوە گەرمەکە، پاش چەند خولەکێک زیوەکەت سپی دەبێتەوە، پاشان بە پارچە لۆکەیەک وشکی بکەرەوە.

دوەم: هەویری ددان
هەندێک هەویری ددان بکە بە ئیسفنجێکەوە، پاشان زیوەکەی پێ بشۆ، بەڵام بە شێوەی بازنەیی زیوەکەت مەشۆ چونکە زیانی پێدەگات، دواتر بە ئاو بیشۆ و وشکی بکەرەوە.

سێیەم: رۆژانە بیشۆ
ئەگەر هەمو رۆژێک زیوەکەت بشۆیت ئەوا پیس نابێتەوە و بە خاوێنی دەمێنێتەوە، بەڵام بەهیچ شێویەک زیوەکە بە دەستکێشی لاستیکیەوە مەشۆ چونکە کاریگەری خراپی لەسەر زیوەکە دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 19048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP