شاجوانی ئۆكرانيا رەخنە لە یاساکانی شاجوانی دەگرێت و دەڵێت جیاوازی دەکرێت

خەندان لایف

یەکێک لە بەربژێرانی شاجوانی جیهان رەخنە دەگرێت لە یاساکانی شاجوانی، چونکە ئەو خانمانە پەسەند ناکەن کە بونە بە دایک، دەڵێت ئەمە وەکو جیاوازی وایە.

خانمە مۆدێل ڤێرۆنیکا دیدۆسێنکۆی تەمەن 24 ساڵ، شاجوانی ئۆکرانیا بۆساڵی 2018، لە بەربژێرانی شاجوانی جیهان دورخرایەوە دوای ئەوەی دەرکەوت کە دایکی منداڵێکە، بەهۆی ئەوەی یاساکانی شاجوانی ئەو کەسانە پەسەند ناکەن کە منداڵیان هەیە و رێگە نادرێت بەشداری بکەن.

ڤیرۆنیکا، کە خاوەنی منداڵێکی شەش ساڵانە، دەیەوێت لە دژی ئەو یاسایانە بوەستێنێتەوە، وتی "دەمەوێت یاساکان بگۆڕم و بەرەنگایان ببمەوە، چونکە یاساکانی شاجوانی بە پێی کات دەگۆڕێت و گۆڕانکاریان بەسەردا دێت".

ڤیرۆنیکا لە ساڵی 2018 بوبە خاوەنی نازناوی شاجوانی ئۆکرانیا، لە ماوەی رابردو لە هەوڵی ئەوەدابو وەکو نوێنەری وڵاتەکەی بەشداری شاجوانی جیهان بکات، بەڵام چوار رۆژ پێش ئێستا دورخرایەوە و رێگەی پێنەدرا بەشداری بکات.

وتی "من هەست بە خراپی دەکەم، چونکە ئەمە تەنها چیرۆکی من نیە، بەڵکو چیرۆکی هەزاران خانمە لە جیهاندا، کە ئارەزو دەکەن بەشداری بکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەوان دایکن رێگەیان پێنادرێت".

ئەوەشی خستەڕو "بون بە دایک هیچ لە توانا و شارەزایی کەسەکە ناگۆڕێت بۆ ئەوەی ببێت بە مۆدێلێکی سەرکەوتو، ئەم یاسایانە بە شێوەیەکی ژیرانە دانەنراون".

ئه‌م بابه‌ته 11041 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP