پریانکا چۆپرا و نیک جۆناس ساڵیادی هاوسەرگیریان دەکەنەوە

خەندان لایف

هەردو هونەرمەند ناسراوی جیهانی پریانکا چۆپرا و نیک جۆناک یادی یەک ساڵەی هاوسەرگیریان دەکەنەوە.

نیک جۆناس لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام لە یادی یەک ساڵەی هاوسەرگیریەکەیدا پەیامێک بۆ پریانکا چۆپرا بڵاودەکاتەوە دەڵێت "ساڵێک پێش ئێستا وتمان بۆ هەمیشە، بەڵام هەمیشە کاتێکی زۆر نیە، بۆیە پڕ بە دڵم خۆشم دەوێیت".

پریانکا بە هەمان شێوە لە ساڵیادی هاوسەرگیریەکەیدا دەڵێت "بەڵێنی من بۆ پێشتر، ئەمرۆ داهاتو بوە، لە یەک کاتدا خۆشی و جوانی و سۆزت پێبەخشیم، سوپاس بۆ ئەوەی منت دۆزیەوە و هەڵتبژاردم".

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بوە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بوە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بونی بە شاجوان هەمو ژیانی دەگۆرێت.

نیک جۆناس لەدایکبوی 1992، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمەریکایە، پێشتر بۆ ماوەیەک کەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مایلی سایریس هەبو، دواتر جیابونەوە، لە کۆتایی ساڵی رابرد هاوسەرگیری لەگەڵ "پریانکا چۆپرا" کرد.

ئه‌م بابه‌ته 15186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP