لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمرۆ 2ی کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی داراییەوە ئەمرۆ رۆژی بەختت دەبێت، لەلایەنی پیشەییەوە زۆری ئەرکەکانت وایکردوە توشی نیگەرانی ببیت، هەوڵبدە کارەکانت بە پلان رێکبخەیت، لەلایەنی سۆزداریەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، پاڵپشتی هەمو بڕیارەکانت دەکات، زیاتر گرنگی بە تەندروستی ئەندامانی خێزانەکەت بدە.

گا 20\4 - 20\5 
شکست ھێنان لە ئامانجەکەت بەو واتایە نایەت کە ئامانجەکەت بگۆڕیت، رێگای جیاواز تاقی بکەرەوە چونکە لە گەیشتن پێی زۆر نزیکیت، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو نیە بۆ گەشتکردن، ئەگەر پلانێکی لەو شێوەیەت هەیە هەوڵبدە دوای بخەیت، لەگەڵ خێزانەکەت بە تەواوی دڵخۆشیت و خۆشەویستەکەت هۆگرتە، زیاتر گرنگی پێبدە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەو ناکۆکیانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەتبو کۆتایی دێت و سەرەتایەکی نوێ دەست پێدەکەن، کەمێک سەرقاڵیت بەهۆی کێشە کۆمەلایەتیەکانتەوە، بە هاوکاری خێزانەکەت دەتوانیت کێشەکانت چارەسەر بکەیت، ئەمڕۆ رۆژێکی ئاساییە لەلایەنی پیشەییەوە، کێشە تەندروستیەکانت بەهۆی فەرامۆشکردنی خۆتەوە دروست دەبێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ناکۆکیەکانی نێوان خێزانەکەت کۆتایی دێت و تێگەیشت لە نێوانتان دروست دەبێت، ئەمەش وادەکات زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەیت لەگەڵیاندا، کەمێک سترێست هەیە لەسەر کارەکەت ئەمەش وایکردوە سەرنجت کەم بێتەوە لەسەر ئەرکەکانت، تێگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت وادەکات زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت، هیچ گرفتێک نایەتە پێشت، ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە چەند شتێکی نوێ ئەنجام بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە ئەوا دودڵ مەبە چونکە سەرکەوتنی تێدابەدەست دەهێنیت، لەکاتی بڕیاردان زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت و چاوەڕێ مەکە کەسانی دیکە لەبری تۆ بڕیاربدەن، زیاتر وریای کەسە نەناسراوەکان بە.

فەریک 23\8 - 22\9
لە لایەنی سۆزداریەوە زیاتر وریابە لەوەی هیچ کەسێک نەیەتە نێوانتانەوە و پەیوەندیەکەتان بشێوێنێت، زیاتر بەرپرسیاریەتی ئەرکەکانت هەڵبگرە، بەتایبەتی لەلایەنی پیشەییەوە بەم شێوەیە زیاتر متمانە پەیدا دەکەیت لای هاوپیشەکانت، گرنگی بە کێشەکانی خۆت بدە و هەوڵبدە بە زویی چارەسەریان بکەیت، تەندروستیت باشترە.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی پڕ لە سەقاڵی و ماندوێتی دەبێت بۆت، هەوڵبدە پشو وەربگریت بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت جێنەهێڵێت، ئەم چەند رۆژە گرنگ نیە بارودۆخەکە چۆنە لە بڕیاردان دوربکەوەرەوە چونکە رەنگە پەشیمانی بەدوا بێت، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە پاڵپشتی تەواو ناکرێیت، رەنگە ئەمە ببێتە هۆی دروستبونی ناکۆکی لە نێوانتان.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەگەر پلانت هەیە بۆ ئەنجامدانی کارێکی نوێ ئەوا ئەمرۆ ئەنجامی بدە، لەلایەنی سۆزداریەوە کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت ئەمەش وادەکات پەیوەندیتان بەهێز ببێت، بایەخ بە کات بدە و بەفیڕۆیان مەدە، هەوڵبدە سود لە کاتە بەتاڵەکانت وەربگرە، کێشە تەندروستیەکانت ئەمرۆ کۆتایی دێت و بەرەو باشتربون دەڕۆیت.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی سۆزداریەوە ئەمرۆ کاتی تەواوت نابێت بۆ ئەوەی کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت لەژێر چاودێری هاوپیشەکانت بۆیە کارەکانت بە باشی ئەنجام بدە، زیاتر بە ژیرانە هەڵسوکەوت بکە، لە کاتەدا سەرنجت لەسەر تەندروستیت بێت و زیاتر بایەخ بە خواردنی تەندروست بدە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ زیاتر لە رۆژانی پێشو نیگەران دەبیت بەتایبەتی بۆ ئەندامانی خێزانەکەت، ئەویش بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی لە نێوان ئەندامان خێزانەکەت دروستبوە، هەوڵبدە رێزی کەسانی لە خۆت گەورەتر بگرە، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی کێشە دروست بکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا، زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە و لە خۆراکە ناتەندروستەکان دوربکەورەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2 
لەلایەنی پیشەییەوە دەرئەنجامی کارەکانت بەو شێوەیە نین کە خۆت دەتەوێت، بەڵام نیگەران مەبە، تەنها پێویستت بە کەمێک هەوڵدانی زیاتر هەیە، لە شکت هێنان مەترسە، نیگەران مەبە لە ناکۆکیەکانی تۆ و خۆشەویستەکەت چونکە کاتیە و بە زویی لەیەکتر تێدەگەن، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەوڵبدە بەدوای پیشەیەکی نوێدا بگەڕێیت کە تواناکانتی تێدا دەربخەیت، متمانەت بەخۆت هەبێت و لە شکست هێنان مەترسە، ئەمرۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە دڵخۆشیت بەو دەستکەوتانەی بەدەستت هێناوە، هەوڵبدە لە رێگەی فراوانکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت کەسانی نوێ بناسیت، بەڵام وریابە لەوەی کێ لە نزیکی خۆت دەھێڵیتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 60563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP