چۆنیەتی دروستکردنی مەقلوبە

خەندان لایف

پێداویستیەکان:
باینجان و کولەکەیەکی گەورە
4 پەتاتە
2 بیبەر
بەپێی ئارەزوی خۆت برنج
2 پیازی گەورە
نیوکیلۆ گۆشت

چۆنیەتی دروستکردنی:
- باینجان، کولەکە، پیاز، بیبەر، پەتاتەکە قاش بکە و لەناو تاوەیەکدا سوری بکەرەوە.
- لەلایەکی دیکەوە گۆشتەکە بکوڵێنە.
- برنجەکە لەمەنجەڵێکدا لێبنێ، دواتر مەنجەڵێکی دیکە بهێنە.
- یەکەم جار گۆشتە کوڵاوەکەی تێدا ریزبکە، پاشان بەپێی ویستی خۆت برنج و پێداویستیە سورکراوەکانی تێدا ریزبکە.
- پاش کۆتای هاتنی بۆ ماوەی 20 بۆ 25 خولەک بیخەرە سەر ئاگرێکی هێواش تاوەکو ئامادە دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 12738 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP