چۆن بە پێی شێوەی جەستەت جانتای گونجاو هەڵبژێریت


خەندان لایف

بۆ ئەوەی بە ستایلێکی سەرنجراکێش و شیک دەربکەویت تەنها ئەوەندە بەس نیە کە گرنگی بە جلوبەرگت بدەیت، بەڵکو دەبێت لە هەمان کاتدا گرنگی بە ستایلی جانتاکەشت بدەیت، کە دەبێت بە شێوازێک بێت بۆ شێوەی جەستەت گونجاو بێت، بەم شێوازە هەڵیبژێریت.

پێش هەر شتێک دەبێت شێوەی جەستەت دیاری بکەیت کە ئایا شێوەی جەستەت لە کام شێوەیەیە لەم شێوانە، پاشان ستایلی جانتاکەت هەڵبژێریت.



یەکەم: ئەگەر شێوەی جەستەت سێگۆشەیە، دەبێت جانتاکەت لەخوار کەمەرتەوە بێت بۆ ئەوەی شێوەی جەستەت هاوسەنگ بکات، جانتای درێژ گونجاوە بۆ ئەم کەسانە.

دوەم: جەستەی شێوە لاکێشەیی، جانتای گەورە گونجاوە، هاوکات جانتای کورت و درێژ بۆیان دەگونجێت.

سێیەم: جەستەی شێوە هەرمێیی، زیاتر سەرنجت لەسەر شانت بێت، هەوڵبدە جانتای کورت هەڵبژێریت، هەروەها دوربکەوە لە جانتای درێژ بەتایبەتی ئەو جانتایانەی کە گەورەن.

چوارەم: جەستەی شێوە سێوی، زیاتر جانتای قەبارە مامناوەند و درێژ بۆیان دەگونجێت.

پێنجەم: جەستەی شێوە کاتژمێری لمی، هەوڵبدە شێوەی جەستەت نەشاریتەوە بە بەکارهێنانی جانتا، بۆیە ئەو جانتایانەی بەدەست هەڵدەگیرێت گونجاوترینە بۆ ئەو کەسانە.

 

ئه‌م بابه‌ته 38262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP