توێژینەوەیەک: ماست لە خواردنەوە گازیەکان مەترسیدارترە

خەندان لایف

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە هەندێک جۆری ماست رێژەی شەکری زیاتر تێدایە بە بەراورد بە خواردنەوە گازیەکان ئەمەش وادەکات زیان بە تەندروستی بگەیەنێت

توێژینەوەکە لەسەر 900 جۆری ماست ئەنجامدرا کە لە بازارەکانی بریتانیا دەفرۆشرێت، دەرکەوت ماست یەکێکە لە خۆراکانەی زۆرترین رێژەی شەکری تێدایە.

توێژینەوەیە ئەوەی خستەڕو کاتێک لە 100 گرام ماستدا 5 گرام شەکری تێدایە، ئەوا تەندروستە و رێژەی شەکری کەمە، بەڵام کاتێک لە 100 گرام ماستدا 22.5 شەکری تێدایە ئەوا رێژەیەکی زۆرە و زیانی تەندروستی هەیە.

ماستی تەندروست دەبێت رێژەیەکی کەم لە شەکری تێدابێت، بە گشتی لە هەر 100 گرام ماستدا 10.8 گرام شەکری تێدایە، لە کاتێکدا لە 100 گرام خواردنەوەی گازیدا 9 گرام شەکری تێدایە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی ماست مەترسیداتربێت لە خواردنەوەی گازی.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 39692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP