دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ژیانی رۆژانە چۆن بەسەردەبات

خەندان لایف

جێف بیزۆس، خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن، کە بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دادەنرێت، باس لە رۆتینی رۆژانەی دەکات کە چۆن چالاکیەکانی ئەنجام دەدات و رۆژانە پلانی کارەکانی چۆن دادەنێت.

جێف لە چاوپێەوتنێکدا باس لە چالاکیەکانی رۆژانەی دەکات و دەڵێت "بەیانیان زو هەڵدەستم لەخەو پێش ئەوەی خۆرهەڵبێت، زۆر حەز بە یاری گۆڵف دەکەم لە بەیانیان، هەروەها ئارەزوی خوێندنەوەی رۆژنامە دەکەم، لەگەڵ خواردنەوەی قاوە، نانی بەیانی لەگەڵ منداڵەکانم دەخۆم پێش کاتی قوتابخانە".

دواتر دەستدەکات بە پلانەکانی دیکەی رۆژانە، دوای چالاکیەکان بەیانی دەست دەکات بە چاوپێکەوتنە گرنگەکانی، دەڵێت "گرنگترین چاوپێکەوتنەکانم کاتژمێر 10ی بەیانی دادەنێم، پێش کاتی نان خواردنی نیوەڕۆ".

لە توێژینەوەیەکیشدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی لە بەیانیاندا کارەکانیان ئەنجام دەدەن زیاتر ئەگەری سەرکەوتنیان هەیە بە بەراورد بەو کەسانەی لە ئێواراندا کاردەکەن، چونکە چالاکی مێشک لە بەیانیاندا خێراترە.

جێف باسی لەوە کرد کە لەدوای کاتژمێر 5ی ئێوارە لە کارکردن و بڕیاردان دوردەکەوێتەوە، کارەکانی دوادەخات بۆ رۆژی داهاتو.

ئەوەشی خستەڕو کە دڵنیادەبێتەوە لەوەی رۆژانە بەبڕی پێویست بخەوێت، چونکە کار لەسەر بڕیارەکانی دەکات، بەو شێوەیە وزەی زیاتری هەیە و سەرنجی زۆرترە، وتی کە رۆژانە هەشت کاتژمێر دەخەوێت جگە لەو کاتانەی کە لە گەشتدایە.

دەربارەی ئەوەی چۆن بوە بە کەسێکی سەرکەوتو، وتی "کاری من ئەوەیە چەند بڕیارێکی کەم بدەم بەڵام بڕیارەکان ئاستێکی بەرزیان هەبێت، پێویست نیە رۆژانە هەزاران بڕیار بدەیت".

وتیشی "ئەگەر خۆتت بەلاوە گرنگ نەبێت، ئاستی ئەو بڕیارانەی دەیدەیت دادەبەزێت، چوکە رەخنە لە بڕیارەکانت دەگریت و بەلاتەوە گرنگ نین".

 

ئه‌م بابه‌ته 16274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP