جۆنی دیپ دەستکێشەکانی مایکڵ جاکسن دەکات بە شانۆ

خەندان لایف

جۆنی دیپ لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەم هێنانی شانۆیەکە دەربارەی دەستکێشە سپیەکانی مایکڵ جاکسن کە بۆ یەکەمجار لە گۆرانی A Moonwalk پێوەی دەرکەوت.

شانۆکە بە ناوی "بۆ خۆشەویستی دەستکێشەکە"یە، کە تیایدا باس لە ژیانی مایکڵ جاکسن دەکات، کە لەلایەن جولیان نیتزبێرگ نوسراوە، جۆنی دیپ بەرهەمی دەهێنێت.

شانۆکە باس لە مایکڵ جاکسن دەکات لە ساڵی 1983، کە چۆن بە دەستکێشە سپیەکانی لەسەر شانۆ دەرکەوت و پێی نایە قۆناغی بەناوبانگیەوە، بڕیارە لە 25ی کانونی دوەمی ساڵی داهاتو نمایش بکرێت.

بە پێی هەواڵێکی Independent بریتانی، ئەوە یەکەمجار نیە جۆنی دیپ و جولیان نێتزبێرگ پێکەوە کاردەکەن، پێشتر چەندی کاری هاوبەشیان هەبوە کە نێتزبێرگ نوسیویەتی و جۆنی دیپ بەرهەمیهێناوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 4797 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP