دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە سوتاندنی ئەمازۆن، لیۆناردۆ هاتە دەنگ

خەندان لایف

دوای ئەوەی جایر بۆلسۆنارۆ، سەرۆک برازیل، دوجار لیۆناردۆ دیکاپریۆی تۆمەتبار کرد بەوەی هەزاران دۆلاری وەکو بەرتیل دابێت بە ژمارەیەک رێکخراو بۆ ئەوەی ئاگر لە دارستانی ئەمازۆر بەربدەن، لیۆناردۆ رەتی کردەوە کە ئەو کارەی ئەنجام دابێت.

لیۆناردۆ دیکاپریۆ دەربارەی ئەو تۆمەتانەی سەرۆکی بەرازیل هاتە دەنگ، رەتی دەکاتەوە کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئاگرەکەی ئەمازۆنەوە هەبێت، وتی "لەم کاتەدا کە قەیران هەیە لە ناوچەی ئەمازۆن، من پاڵپشتیان دەکەم و کاردەکەم بۆ ئەوەی کەلتور و سروشتەکەیان رزگار بکەم، تا ئەو کاتەی پێویستیان بە هاوکاری دەبێت، من بە شانازیەوە پاڵپشتی ئەو رێکخراوانە دەکەم کە کاردەکەن تا ئەمازۆن و خەڵکەکەی بپارێزن".

وتیشی "ئێمە پارەمان نەداوە بۆ ئەوەی کارێکی قێزەونی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت، بەردەوام دەبم لەپاراستنی سروشتی برازیل، پشتگیری حکومەت و هەمو ئەو کەسانە دەکەم کە بەماندو نەناسی کاردەکەن تا ئەمازۆن بپارێزن لە پێناو داهاتوی برازیل".

بە پێی هەواڵێکی tmz لیۆناردۆ لە پێشودا چەندین جار بۆ پاراستنی ژینگە پارەیەکی خەیاڵی خەرج کردوە، کۆمەکی بەو رێکخراوانە کردوە کە بۆ پاراستنی سروشت کاردەکەن، هەروەها بڕی 5 ملیۆن دۆلاری داوە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ئەمازۆن.

 

ئه‌م بابه‌ته 12481 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP